ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل دهۆکێ لیژنەیەك بۆ پێشوازيكرنا خێزانێن دووبارە ل شنگال ئاوارە دبن هاته‌ پێكئينان

ل دهۆکێ لیژنەیەك بۆ پێشوازيكرنا خێزانێن دووبارە ل شنگال ئاوارە دبن هاته‌ پێكئينان
باسنيوز:
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی دهۆک ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێشوازی لەو خێزانانە دەکات کە دووبارە لە شنگالەوە ئاوارەی پارێزگای دهۆک دەبن و لیژنەکە شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکات. زۆربەی ئەو خێزانانە بەهۆی ناسەقامگیریی ڕەوشی شنگالەوە دووبارە ئاوارە دەبن.

پیر دەیان، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە ساڵی 2022 تا ئێستا نزیکەی 700 خێزان دووبارە لە شنگال ئاوارە بوون و ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە. ئەمساڵ نزیکەی هەزار خێزان لە پارێزگای دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ شنگال، کەچی ماوەیەکە ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە شنگال دووبارە ئاوارە دەبن. لەبەر ئەمە، لە دهۆک لیژنەیەک پێک هاتووە بۆ ئەو خێزانە شنگالییانەی دووبارە ئاوارە دەبن و هەر خێزانێکی لە کەمپەکانەوە گەڕابێتەوە شنگال و دووبارە بێتەوە پارێزگای دهۆک فۆرمێکی بۆ پڕ دەکرێتەوە و هەموو زانیارییەکانی لێ وەردەگیرێت و هۆکاری ئاوارەبوونەوەیشی تۆمار دەکرێت.”

ئاشکرایشی کرد: ”خەڵکی شنگال بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی شنگالەوە، کاتێک دەگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان ناچار دەبن جارێکی دیکە ڕوو لە ئاوارەیی بکەنەوە و ئێستا چاوەڕێی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقن و ئەو ڕێککەوتنە کلیلی چارەسەرکردنی ڕەوشی شنگالە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi