ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئيڕۆ نه‌هـ ساڵ بسەر جینۆسایدا گوندێ کۆچۆ ده‌رباز دبن

ئيڕۆ نه‌هـ ساڵ بسەر جینۆسایدا گوندێ کۆچۆ ده‌رباز دبن

باسنيوز:
یەکێک لە شایەدحاڵەکانی جینۆسایدی گوندی کۆچۆ دەڵێت، لە ڕۆژی 15/8/2014 تیرۆریستانی داعش هەزار و 250 کەسی خەڵکی گوندی کۆچۆیان دەستبەسەر کرد و خەڵکیان لەناو 17 گۆڕی بەکۆمەڵدا گوللەباران کرد و تەنیا 19 کەس بە برینداری لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان ڕزگاریان بوو.

کچی عمو سلو، یەکێک لە شایەدحاڵەکانی کارەساتی جینۆسایدی گوندی کۆچۆ کە خۆی بە برینداری لەناو گۆڕێکی بەکۆمەڵ ڕزگاری بووە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە 19 کەس لەناو 17 گۆڕی بەکۆمەڵدا ڕزگارمان بووە، تیرۆریستانی داعش هەموو خەڵکی گوندی کۆچۆیان بە ژن و کچ و منداڵ و پیاوەوە لەناو قوتابخانەی گوندەکەدا کۆ کردەوە و دەستیان کرد بە جیاکردنەوە کچ و ژن و منداڵەکان و پیاوەکەشیان بە کۆمەڵ سواری ئۆتۆمبێل کرد و بردیانن بۆ قەراغ گوندەکە و لەوێ گوللەبارانیان کردن، تەنیا 19 کەس بە برینداری لەو کارەساتە ڕزگار بووین.”

ڕوونیشی کردەوە: پێشتر هەزار و 750 کەس لەناو گوندی کۆچۆدا دەژیان، 1250 کەسیان لە ڕۆژی 15//8/2014 لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دەستبەسەر کران، زۆرینەی پیاوەکان گوللەباران کران، لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە 17 گۆڕی بەکۆمەڵ لە کۆچۆ دروست کراون و خەڵکی گوندەکەیان تێدا کوشتوون.”

کچی عمو باسی لەوەش کرد: ”لە گوندی کۆچۆ گۆڕستانێکی گەورە بۆ ناشتنی قوربانییانی جینۆسایدی شنگال دروست کراوە کە 517 گۆڕی تێدا ئامادە کراوە، بەڵام تا ئێستا تەنیا ناسنامەی 142 ڕووفاتی قوربانییەکانی گوندی کۆچۆ ئاشکرا کراوە.”

هەر لەم بارەیەوە، عەقید، شاکر مەحموود میرانی، ئەفسەر دەستەی هەڵکەن و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە دهۆک، بە (باسنیوز)ی گوت: ”ڕووفاتی 379 قوربانیی جینۆسایدی شنگال لەناو گۆڕە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکان دەرهێنراون و تا ئێستا ناسنامەی 200 قوربانی ئاشکرا نەبووە.”

ئەوەشی باس کرد: ”پێنج هەزار و 170 کەس لەسەر جینۆسایدی شنگال تۆمار کراون، لەوانەش دوو هەزار و 778 کەیس تەواو کراون و سێ هەزار و 51 کەس بێسەروشوێن کراون و لە شنگال 119 گۆڕی بەکۆمەڵ و تاکەکەسی دۆزراونەتەوە، لەوانە 42 گۆڕی بەکۆمەڵ و 25 گۆڕی تاکەکەسی هەڵدراونەتەوە.”

ئاشکرایشی کرد: ”370 ڕووفات لەناو گۆڕە بەکۆمەڵ و تاکەکەسییەکان دەرهێنراون، تا ئێستا ناسنامەی 170 ڕووفات ئاشکرا بووە و هێشتا ناسنامەی ناسنامەی زیاتر لە 200 قوربانی ئاشکرا نەبووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi