كانونی یه‌كه‌م 07, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ڕێڤه‌به‌رێ کۆچ و کۆچبەران: ئيساڵه‌ 800 خێزانێن ئاواره‌ ڤه‌گه‌ڕياينه‌ شنگالێ

ڕێڤه‌به‌رێ کۆچ و کۆچبەران: ئيساڵه‌ 800 خێزانێن ئاواره‌ ڤه‌گه‌ڕياينه‌ شنگالێ

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، 100 ئاوارەی دیکەی ئێزدی لە کەمپەکانی پارێزگای دهۆکەوە گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شنگال. بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی دهۆکیش دەڵێت، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 800 خێزانی ئاوارەی ئێزدی گەڕاونەتەوە بۆ شنگال.”

رۆژی سێشەممە، 8-8-2023، ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی 100 ئاوارەی کوردی ئێزدیی لە کەمپەکانی دهۆکەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شنگال راگەیاند و ئاشکرایکرد، “گەڕانەوەیان لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ ئەوەی کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەبوون بهێنرێت و ئەو بابەتە بە هاوکاریی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دەکرێت.”

پیر دەیان پیر جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک کە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 800 خێزانی ئێزدی کە نزیکەی چوار هەزار کەس دەبن، گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان لە شنگال و دەوروبەری، ئاوارەکان رۆژانە دەگەڕێنەوە و دوێنێ 18 خێزان لە کەمپی بێرسڤ یەک لە پارێزگای دهۆک گەڕانەوە و رۆژانی رابردووش ژمارەیەک خێزانی دیکە گەڕاونەتەوە.”

بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک گوتیشی، “تاوەکو ئێستا 26 هەزار خێزانی کوردی ئێزدی لە کەمپەکان ماون و نزیکەی 37 هەزار خێزانی دیکەش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، واتە لە نێو شارەکانن.”

لە پارێزگای دهۆک چوار کامپی پەنابەرانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان و 11 کامپی ئاوارەکان هەن. بەشێکی ئەو ئاوارانە کوردی ئێزدیین، لە ساڵی 2014 و دوای هێرشەکانی داعش بۆسەر ناوچەکانیان لە پارێزگای نەینەوا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 664 هەزار ئاوارە هەن، 490 هەزاریان لە دەرەوەی کەمپەکانن و زیاتر لە 174 هەزار ئاوارەش لە 25 کەمپ نیشتەجێن، ئەو ئاوارانە بەهۆی شەڕی داعشەوە زێدی خۆیان جێهێشتووە و تائێستاش بە هۆکاری ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi