تشرینی یه‌كه‌م 14, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شيره‌تكارێ سەرۆكێ حكومەتا عێراقێ بۆ كاروبارێن ئێزدیان:دوو هەزار و 600 ئێزدی بێسەروشوونن و چارەنڤيسێ وان يێ ديار نينه‌

شيره‌تكارێ سەرۆكێ حكومەتا عێراقێ بۆ كاروبارێن ئێزدیان:دوو هەزار و 600 ئێزدی بێسەروشوونن و چارەنڤيسێ وان يێ ديار نينه‌
باسنيوز:

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی حكوومەتی عێراق بۆ كاروباری ئێزدییەكان ئاشكرای كرد، سێ دۆسیەی شنگال و ئێزدییەكان دەستنیشان كراوە كاری لەسەر دەكرێت. دووپاتیشی كردەوە كە لیژنەیەك بۆ گەڕانەوەی دوو هەزار و 600 ئێزدی رفێندراو پێك هاتووە.

خەلەف شنگالی، ڕاوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی عێراق بۆ كاروباری ئێزدییەكان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “زیاتر لە دوو هەزار و 600 ئێزدی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە و لیژنەیەكی تایبەتیش هەیە لە نووسینگەی سەرۆكی حكوومەت پێك هێنراوە بۆ گەڕان بەدوای ڕفێندراوەكاندا و بۆ ئەوەی كار بۆ گەڕانەوەیان بكەین.”

ئاماژەی بەوەش دا: “دۆسیەكە پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی كۆمەڵایەتی هەیە لە نێوان حكوومەت و كۆمەڵگادا بۆ ئەوەی بگاتە شوێنی خۆیان و داواش لەو هاووڵاتیان دەكەین كە زانیارییان هەیە پێشكەشی بكەن بۆ ئەوەی پرۆسەی گەیشتن بە كەسە ونبووەكان ئاسان بێت.”

گوتیشی: “شنگال ناوچەی كارەساتبار بووە، چونكە قەبارەی وێرانكاریی ژێرخانی گەیشتووەتە 80% و 75%ی ماڵەكانیشی وێران بوون، سندووقێك بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال دامەزراوە و پارەش بۆ سندووقەكە بەردەستە.”

خەلەف شنگالی روونی كردەوە: حكومەت پلانی هەیە قایمقامێك لە ئیدارەكە دانێت و هەزار و 500 ئەندامی پێكهاتەی ئێزدییش لە شنگال لە پۆلیس بۆ پاراستنی ئاشایشی شارەكە دابمەزرێنێت.

گوتیشی: دۆسیە كارگێڕییەكان، دۆسیەی ئەمنی و دۆسیەی ئاوەدانكردنەوە، ئەو دۆسیە بنەڕەتییانەن كە حكوومەت كاری لەسەر كردووە و كاری لەسەر دەكات، سەبارەت بە دانانی هەزار و 500 دانیشتووی شنگال بۆ هێزی پۆلیس دوای پەسەندكردنی ڕێنوێنییەكانی بودجە لە وەزارەتی داراییەوە، وەزارەتی ناوخۆ دەست دەكات بە بڵاوكردنەوە و ناونووسكردنی دامەزراوەكان لە خولی ڕاهێناندا.”

(3ی 8ی 2014) كوردانی ئێزدی لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستیی داعشەوە جینۆساید كران و شارەكەیان داگیر كرا و لە 80%ی شنگال خاپوور و وێران كرا، هەتا ئێستاش بەهۆی هەبوونی گرووپە چەكدارە ناشەرعییەكان لەناو شنگال، نەتوانراوە ئاوەدان بكرێتەوە و زیاتر لە 360 هەزار كه‌سی ئێزدی ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوون و تا ئێستاش ئەو خەڵكە ئاوارەیە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

پێشتر خەیری بۆزانی، سەرپەرشتی دۆسیەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”لە عێراق 550 هەزار ئێزدی هەیە، تا ئێستا 135 هەزار و 860 کەسی ئێزدی لەناو کەمپەکاندا بە ئاوارەیی لە هەرێمی کوردستان دەژین و 189 هەزار و 337 کەسی ئاوارەی ئێزدییش لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، تا ئێستا پێنج هەزار کەسی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە شەهید بوون و دوو هەزار و 745 منداڵیش بەبێ سەرپەرشت ماونەتەوە.”

ئاماژەی بەوەش دا کە لەدوای ئەو هێرشە هۆڤانەیەوە تا ئێستا بێجگە لە گۆڕی تاکەکەسی، زیاتر لە 83 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە، سێ هەزار و 548 کچ و ژنی ئێزدی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندران کە لەوانە تا ئێستا هەزار و 208 کچ و ژن و هەزار و 66 منداڵ (کچ) ڕزگار کراون.

سەرپەرشتی دۆسیەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی ئێزدی گوتیشی: نۆ ساڵ بەسەر جینۆسایدی ئێزدییاندا تێ دەپەڕێ و هەتا ئێستا پێنج هەزار کەسی ئێزدی بەهۆی ئەو جینۆسایدەوە شەهید بوون و 120 هەزار کەسی ئێزدییش ئاوارەی وڵاتانی دەرەوە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi