ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌هـ ساڵان بەرى نۆكه‌ تيرۆرستێن داعش دڕەندەترین كۆمكوژى دەرھەقى ئێزدیان ئەنجامدا

نه‌هـ ساڵان بەرى نۆكه‌ تيرۆرستێن داعش دڕەندەترین كۆمكوژى دەرھەقى ئێزدیان ئەنجامدا

کوردستان TV
نۆ ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژی سێی ئابی 2014دا، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش پەلاماری قەزای شنگالی دا.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ ماوەی ساڵێك و دوو مانگ شنگالی داگیركرد كە تیایدا بێ گوێدانە نەتەوە، ئایین و تەنانەت مرۆڤایەتیی، ژمارەیەكی زۆری ئێزدی كۆمەڵكوژ كرد كە تا ئێستا رەنگدانەوە و ئاسەواری بەسەر ئێزدییەكان ماوە.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، ھەرێمی و نێودەڵەتییدا، دان بەوە نراوە كە ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش نۆ ساڵ بەرلە ئێستا، دەرھەق بە ئێزدییەكان لە شنگال ئەنجامی داوە، جینۆسایدە.
بەهۆی پەلامارەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر شنگال، زیاتر لە پێنج ھەزار كوردی ئێزدی كوژراون كە بەھۆیەوە نزیكەی دوو ھەزار و 745 منداڵ بێ دایك و باوك بوون، ھەروەھا شەش ھەزار و 417 كوردی ئێزدیی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندراون كە لەو ژمارەیە تا ئێستا،‌ سێ ھەزار و 458 كەسیان رزگاركراون و دوو ھەزار و 693 رفێندراوی دیكەیش ھێشتا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە
لەرۆژی 13ی تشرینی دووەمی ساڵی 2015شدا ھێزەكانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی راستەخۆی سەرۆك بارزانی و پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی شنگال دەست پێ كرد و لە میانی 24 كاتژمێردا، شنگال كۆنترۆڵكرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi