ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نڤيسینگەها ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدی: نێزیکی 120 هەزار ئێزديان كۆچكريه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

نڤيسینگەها ڕزگارکرنا گرتيێن ئێزدی: نێزیکی 120 هەزار ئێزديان كۆچكريه‌ ده‌رڤه‌ى وه‌لاتى

رووداو دیجیتاڵ

پێش شەڕی داعش لە شنگال، ژمارەی کوردانی ئێزدی 550 هەزار کەس بووە؛ بەگوێرەی نوێترین ئامار، لەو ژمارەیە نزیکەی 120 هەزاریان چوونەتە دەرەوەی وڵات و زیاتر لە 135 هەزار کەسیشیان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، کە ئابی 2023 تۆمار کراوە، تاوەکو ئێستا 83 گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی و ژمارەیەک گۆڕی تاکەکەسی لە شنگال دۆزراونەتەوە.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هێرشی داعشەوە لە 3ی ئابی 2014دا رفێندراون، 6417 کەس بوون؛ 3548 کەسیان لە رەگەزی مێ و 2869 کەسیان لە رەگەزی نێر بوون.

لەو ژمارەیە 3570 کەسیان رزگار کراون؛ 1208 ژن، 339 پیاو، 1066 منداڵی کچ و 957 منداڵی کوڕن.

لە ئامارەکەی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعشدا هاتووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی شەڕی داعشەوە شەهیدبوون نزیکەی 5000 کەسن.

نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی دەڵێت، داعش کاتێک شنگال و دەوروبەری داگیرکردووە 68 مەزارگەی لەنێوبردووە.

ژمارەی کوردانی ئێزدی لە عێراقدا پێش شەڕی داعش لە 3ـی ئابی 2014دا 550 هەزار کەس بووە. لە ئامارەکەدا هاتووە، ئێستا 135 هەزار و 860 کەسیان لەنێو کامپەکانی هەرێمی کوردستاندا دەژین و زیاتر لە 120 هەزار کەسیان کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دەرەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi