ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەعید جردۆ: پشتەڤانییا هەڕێما کوردستانێ بۆ پێکهاتەییان ل جیهانێ دەنگڤەداییە

سەعید جردۆ: پشتەڤانییا هەڕێما کوردستانێ بۆ پێکهاتەییان ل جیهانێ دەنگڤەداییە

باسنيوز:

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش لە دهۆک ڕایگەیاند، کوردستان تاکە شوێنە لە ناوچەکەدا هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بە ئازادانە ڕێوڕەسمە ئایینییەکانیان بەجێ دێنن و پارێزراون و ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ سیاسەتی دروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرانبەر بە ئایینەکان.

سەعید جردۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (باسنیوز) ئاماژەی بەوە دا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی گەورە لە تەواوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان دەکات، ئەمەش دەگەڕیتەوە بۆ سیاسەتی دروستی حکوومەت و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و خودی سەرۆک بارزانی.

جردۆ ئاماژەیشی دا: سەرۆک بارزانی و پێشمەرگەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی تەنگانەدا گیانی خۆیان خستە سەر دەستی خۆیان لەپێناو ئازادکردنی ناوچەکانی پێکهاتەکان، بەتایبەت ناوچە ئێزدینشینەکان و لە نێویشیاندا شنگال.

گوتیشی: ”ئەگەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەبوایە، ئیستا دۆخی ئاوارەکانی هەموو پێکهاتەکان خراپ بوو، چونکە تاکە شوێنی پاراستنی پێکهاتەکان هەرێمی کوردستانە.”

ڕوونیشی کردەوە: لە هەموو شۆڕش و سەرهەڵدانێکی کورددا هەموو پێکهاتەکان خوێنیان تێکەڵی یەک بووە بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان، لە شەڕی دژی داعشیشدا پێشمەرگە دلێرەکانی کوردستان هەموو ناوچەکانی پێکهاتەکان و شوێنی پیرۆزیان پاراستن، ئەمەش نیشانەی بەرزارگرتنی بەهای پێکهاتەکانە و خودی سەرۆک بارزانی لە بەرەی هەموو شەڕەکاندا بوو و سوور بوو لەسەر ئەوەی دەبێت هەموو ناوچە پێکهاتەکان ڕزگار بکرێن، بۆیەشە کوردستان تاکە شوێنە بۆ پێکهاتەکان هەست بە سەلامەتیی خۆیان بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi