ئێزیدى داخوازا ته‌رخانكرنا پێنج كورسییێن كۆتا ل په‌رله‌مانێ كوردستانێ دكه‌ن
باسنيوز:
ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و ئه‌كادیمی و رۆشنبیران و مامۆستایان و هتد.. له پێكهاته‌ی ئێزدییه‌كان، نامەیەکی كراوه ئاڕاسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و رای گشتی ده‌كه‌ن و داوای جێگیركردنی 5 كورسی له كۆتاكان ده‌كه‌ن، بۆ پێكهاته‌ی ئێزیدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه كه‌یانه كه ئاڕاسته‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه:
بۆ/ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران
ئێمەی کوردانی ئێزیدی کە لە خوارەوە ناوه‌كانمان نووسراوه، دەنگی خۆمان بەرز دەکەینەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان، بۆ ئەوەی وه‌ك پێکهاتەیەکی ره‌سه‌ن لەناو گەلی کوردستاندا، مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌ویش بە هەموارکردنی یاسای هه‌ڵبژاردن به جۆرێك كه پێنج کورسی كۆتا، وه‌ك پشكی ئێزیدییەکان ته‌رخان بكرێت، هەر وەک برا مەسیحییەکان و برا تورکمانەکان.
ئێمە کوردی ره‌سه‌نین، بەڵام تایبەتمەندییەکی دیکەمان هەیە، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێکهاتەیەکی ئایینی جیاوازین، بە درێژایی مێژوو بەهۆی ئەو باوەڕە ئایینییەوە خوێنی زۆرمان ڕشتووە و تووشی دەیان فه‌رمان بووین، کە دوایینیان 74ـه‌مین فه‌رمان بوو لە 3/8/2014، هەموو جیهان شایەتحاڵی ئەوە بوو کە لە ڕووی کوشتن و لەناوبردنەوە ڕووبەڕوومان بووەوە و ئافره‌ته‌كانمان به‌دیلگیران و رفێندران.. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، به پێویستی ده‌زانین، له پەرلەمانی کوردستاندا كورسی نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش لە پێناو بەرەوپێشبردنی ئازادی و دیموکراسی لە ناوچەکەدا، هه‌روه‌ها له پێناو ئاماده‌گیی و هه‌ستكردن به ئاسووده‌ییمان له په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه:
یەکەم: لەبەرئەوەی ئەستەمە پشت بەخۆمان ببەستین بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی پەرلەمان، و ناچارین پشت بە لایه‌نه کوردییەکان ببەستین، هەروەها کاندیدکردنی کەسایەتییەکی ئافره‌ت، بۆ ئەوەی سوود لە سیستمی پشکەکان وەربگرین، چونكه سەرباری هەموو ئەمانە، لە دەستکەوتنی کورسییەک بۆ نوێنەرایەتیی پەرلەمان، ڕووبەڕووی سەختییەکی زۆر دەبینەوە.
دووەم: بۆ ئه‌وه‌ی شانبەشانی هەموو پێکهاتەکانی دیكه له دەسەڵاتی یاساداناندا رۆڵی كارامان هه‌بێت.
بۆیه لێره‌وه ده‌مانه‌وێت دەنگی خۆمان به هەموو لایەنەکان بگه‌یه‌نین و هیوادارین ئێوەش هاوهه‌ڵوێستمان بن، بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکەمان، بۆ ئەوەی ئامادەیی کاریگەرمان هەبێت لە پەرلەمانی كوردستان.
ناوەکان:
1- عوسمان صالح نه‌رمۆ – کەسایەتی کۆمەڵایەتی
2- عزدین ئیبراهیم گشتو – پێکهاتەی ددان
3- جه‌هور عەلی بەگ – بریکاری میری ئێزیدییان
4- جەلال ئیبراهیم موراد – پارێزەر
5- حاجی عه‌لو ئەبو سینەم- نوسەر لەسەر کاروباری ئێزیدییەکان
6- حەسەن قەوال ڕەشید ـ نووسەر و کەسایەتی ڕاگەیاندن
7- حاتەم کەریم شرو – بازرگان
8- حسێن خدر باعه‌دری – نوسەر
9-حەسەن زەینەل بەدیع بەگی میر حەجی ئێزیدییەکان
10- خالد نه‌رمۆ – ئەندازیار، بەڕێوەبەری شارەوانی شێخان
11- خەیری ئەلیاس بوزانی – نووسەری سیاسی
12- خەلیل قاسم بوزانی – نوسەر – مافی مرۆڤ ئەڵمانیا
13-خودایدە ئه‌لشمسانی – كه‌سایه‌تیی ئایینی
14- خەڵەف دەخیل سیدۆ – کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی
15- خەیری عەبدول خامۆكا – زیندانیی سیاسی
16- خادر ئودی ڕەشۆ – سەرۆکی شارەوانی گوندی ڕەکەفە
17- خەیری شێخ سلێمان – بەرپرسی ماڵی ئێزیدی لە شتوتگارت
18- خەلات ئەلیاس – بەرپرسی ناوەندی لالش باعه‌درێ
19- داود موراد خەتاری – لێکۆڵەری مێژوویی
20- دڵشاد نۆمان – نوسەر و ڕۆژنامەنووس
21- دیارین شێخ خودیدە ـ چالاکوان
22- د.عەدنان زەیان – دکتۆرا لە مێژوو
23- دکتۆر کەمال حاجی قەوال – مامۆستای زانکۆ
24- ڕزکار حەسەن زەیدۆ – چالاکوانی سیاسی
25- ڕافی خەلیل زیوان – نوسەر و سیاسەتمەدار
26- سەمیر خالد شێرۆ – مامۆستای ناوەندی
27- سالم به‌گ – پێشمەرگە
28- شێخ زەیدۆ شێخ عه‌تۆ باعه‌دری – نووسەر
29- شۆڕش زەیان – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
30-شڤان حەسەن ئەلفەندی – کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی
31- شێخ ڤیان شێخ میرزا – سیاسەتمەدار
32- شەمۆ قاسم – سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
33- ساڵح مادۆ – مامۆستای ناوەندی
34- ساڵح عه‌بدۆ ڕکافایی – نوسەر
35- سەڵاح فەرمان کانی – ئەندازیار
36- عادل شێخ فەرمان – نووسەر – سیاسەتمەدار
37- عەونی سلێمان نەجمان بەگ – ئه‌فسه‌ری پۆلیس
38- غازی باس‌و حەسەن ـ بازرگان و چالاکوان
39- غازی خوده‌یدا – توێژەری کۆمەڵایەتی
40- غادر فەرهاد تەحسین بەگ – پارێزەر
41- فیراس تەلە حەسون – بەڕێوەبەری قوتابخانە
42- فەرمان نەمر کۆندی – سەرۆکی شارەوانی گوندی پرێستکی
43- فارس مەستۆ عەلی – ماستەر لە فیزیا
44- قاسم خدر خودیدە حەمۆ پاشا – کەسایەتی کۆمەڵایەتی
45- لەیس موشەڕەف خەڵەف، پارێزەر بۆ کاروباری کەمینەکان
46- مەجد خەڵەف حەیدۆ – بازرگان
47- مەجید خالد شێر‌و – لێکۆڵەر لەسەر پرسی ئێزیدییەکان
48- معاویە سەعید مام بین – کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی
49- مەشوور شەمۆ حاجی – سیاسەتمەدار
50- میران سەباح جاسم بەگ – نوسەر
51- مەردان زەیدۆ بەگ – لە ماڵی میرنشینەوە
52- موراد مادۆ – نووسەر
53- نادر دۆگاتی – نووسەر رۆژنامه‌نووس
54- نیدال عادل خورزی – سەرۆکی یەکێتی ئافرەتان.
55- جاسم بەده‌ل ئۆمی – ئەندازیار
56- جه‌وهه‌ر سلێمان خدر – ئەندازیار/ نووسەر
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی