تشرینی دووه‌م 03, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عێراقێ دڤێت ئاوارێن شنگال ڤه‌گه‌رينته‌ ده‌ڤه‌رێن خۆ و ره‌وش يا گونجاى نينه‌  

عێراقێ دڤێت ئاوارێن شنگال ڤه‌گه‌رينته‌ ده‌ڤه‌رێن خۆ و ره‌وش يا گونجاى نينه‌  

وشه‌:

قایمقامی شنگال رای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، حكوومه‌تی عێراق له‌ ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام شاند بۆ شنگال ره‌وانه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌، به‌ڵام ئاواره‌كان ئاماده‌نین بگه‌رێنه‌وه‌ تا دۆخی شنگال ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌.ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی‌ شوبات، نایف سیدۆ قایمقامی قه‌زای شنگال به‌وه‌كاله‌ت، بۆ “وشه‌” گوتی، هێزێكی زۆری چه‌كداری له‌ شنگال هه‌یه‌ و دۆخی ته‌ناهیی باش نیه‌ و خه‌ڵك ئاماده‌نیه‌ بگه‌رێته‌وه‌ بۆ شنگال، ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ناهیی باش نه‌بێت و ئاسایی نه‌كرێته‌وه‌.

دووپاتی‌ له‌وه‌یش كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی نه‌ناوه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

نایف سه‌یدۆ گوتی، به‌رده‌وام حكوومه‌تی عێراق شاند بۆ شنگال ره‌وانه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ژێر گوشاری نێوده‌وڵه‌تییه‌، چونكه‌ وڵاتان گوشارێكی زۆر له‌ حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن پێویسته‌ ئاواره‌كان بگه‌رێنه‌وه‌، به‌ڵام ئاواره‌كان ئاماده‌نین بگه‌رێنه‌وه‌ و هه‌ر له‌كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.

قایمقامی‌ شنگال دووپاتی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ 15 كه‌مپ پڕه‌ له‌ ئاواره‌ و داوا ده‌كه‌ن دۆخی شنگال ئاسایی بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌رێنه‌وه‌، چونكه‌ به‌ودۆخه‌ی ئێسته‌ هه‌یه‌ ئاواره‌كان ناگه‌رێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ساڵی‌ 2020 رێككه‌وتن له‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراق واژوو كرا تا دۆخی‌ شنگال ئاسایی بكرێته‌وه‌ و گرووپه‌ چه‌كداره‌كان بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ سنووره‌كه‌، به‌ڵام هێشتا به‌غدا ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی‌ جێبه‌جێ‌ نه‌كردووه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi