كانونی یه‌كه‌م 04, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد سەره‌دانا شنگال کر

ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد سەره‌دانا شنگال کر

رووداو دیجیتاڵ

خانمە ئەکتەری نێوداری ئەمریکی ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شنگالیان کرد و دوای سێ کاژێر مانەوە چوونە بەغدا و بڕیارە هەر ئەمڕۆ بگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا.

سەعید موراد، برای نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بە رووداوی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 01-02-2023 خانمە ئەکتەری نێوداری ئەمریکی ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد، باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هێلیکۆپتەرێک لە بەغداوە گەیشتوونەتە شنگال و نەخۆشخانەی ئەو شارۆچکەیەیان بەسەرکردووەتەوە، کە ئێستا لە قۆناخی دروستکردندایە و 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

براکەی نادیە موراد گوتیشی، “ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد سەردانی گوندی کۆچۆشیان کردووە، کە بڕیارە لەسەر ئەرکی رێکخراوی نادیە موراد گوندی کۆچۆی نوێ دروستبکرێت.”

دوای سێ کاژێر مانەوە، ئەنجەلینا جولی و نادیە موراد بە هێلیکۆپتەر چوونەتەوە بەغدا و بە گوتەی سەعید موراد، هەر ئەمشەو دەگەڕێنەوە بۆ ئەمریکا.

ئەنجەلینا جولی، نوێنەری نیازپاكیی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بوو بۆ كاروباری پەنابەران مانگی ئەیلوولی 2012 سەردانی باشووری كوردستانی كرد، بە مەبەستی بینینی رەوشی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان. لە مانگی کانوونی دووەمی 2015ش سەردانی سنووری پارێزگای دهۆکی کرد و کەمپی ئاوارەکانی بەسەرکردەوە.

ساڵی 2015 ئەنجەلینا جولی لە کەمپی خانکێ لە شاری دھۆک کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی رێکخست و گوتی، “خۆشحاڵم بە بەسەرکردنەوەی ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، ئامانجی سەردانەکەم بۆ ھەرێمی کوردستان راکێشانی سەرنجی جیھانە لە کێشەی ئاوارەکانی ئەم ناوچەیە.”

ئەنجەلینا جولی گوتیشی، “پێویستە نەھامەتییەکانی ئاوارەکان بەگشتی کۆتاییان بێت، ئەو کەسانەی لەدەست چەکدارانی داعش رزگاریان بووە، دەبێت یارمەتی بدرێن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی زیاتریان بکات.”

سینەماكار و دەرهێنەری نێوداری ئەمریكی، ئەنجەلینا جولی لەدایكبووی ساڵی 1975ـە، تائێستا خەڵاتی ئۆسكار و چەندین خەڵاتی هۆڵیوودی بەدەستهێناوە، بەشدارییەكی دیاری هەیە لە كارە خێرخوازییەكاندا لەبەر ئەوە بە كەسێكی كاریگەر دادەنرێت لە بواری كارە خێرخوازییەكاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi