مەسرور بارزانی: دەستخۆشيێ ل پەرلەمانێ ئەڵمانیا دکەم بۆ ب جینۆساید ناساندنا کۆمکوژیا ئێزدیان
باسنيوز:
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لە چوارچێوەی دیدارێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە جینۆساید لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە هیوای ئەوەی خواست کە وڵاتانی ئەورووپا بە کردەوە بەشداریی لە کەمکردنەوەی ئازاری ئێزدییان بکەن.
مەسرور بارزانی، لە سەرەتای دیدارەکەدا رای گەیاند: “رێگه‌م بده‌ن سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه بكه‌م، كه دوێنێ شه‌و له سه‌ر رێگه‌ی نوسه‌یبین بۆ مێردین روویدا. سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كه‌م و هیوادارم خوای گه‌وره سێبووری هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه و جێی قوربانیانیش به‌هه‌شت بێت.”
ئاماژەی بە ئەوەش دا: “بیستم په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كۆمه‌ڵكوژی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی به جینۆساید ناساندووه، ده‌ستخۆشی له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا و پێشتریش په‌رله‌مانه‌كانی به‌لجیكا، فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌نداش ده‌كه‌م، هیوادارم ئه‌مانه ته‌نیا بڕیاری په‌رله‌مان نه‌بن، به كرده‌وه به‌شداری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری خوشك و برایانی ئێزدی بكه‌ن.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی