ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌رێ حکوومەتا سوودانی،ڕێکكەفتنا شنگالێ دێ بجهئينت؟

ئه‌رێ حکوومەتا سوودانی،ڕێکكەفتنا شنگالێ دێ بجهئينت؟

باسنيوز:

وا بڕیارە بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی رێكکەوتنی شنگال بکرێت، ئەوەش بەپێی خاڵێکی ئەو رێكکەوتنەیە، کە سەرکردایەتیی کورد لە هەرێمی کوردستان، وەکوو مەرجی بەشداریکردن لە حکوومەتەکەی سوودانی هەیبووە. پەرلەمانتارێکی شنگالیی پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە بەغدا، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئومێدی زیاتریان بە حکوومەتی سوودانی هەیە لەوەی کە دەسەڵاتی ئەوەی هەبێت بتوانێ رێكکەوتنی شنگال جێبەجێ بکات.

ڕێکكەوتنی شنگال

ڕۆژی‌ هه‌ینی،‌ 9ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2020، شاندی‌ دانوستانی‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی به‌غدایان كرد و له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ شنگال ڕێك كه‌وتن.

له‌مباره‌یه‌وه‌، حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، دەقی رێككەوتنەكەی نێوانیان لەبارەی شنگال بەو شێوەیە بڵاو كردەوە:
1- هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ.
2- حكوومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات.
3- دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ.
4- كۆتاییهێنان بە بوونی پەكەكە لە شنگال و و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندییان پێیەوەیەتی.
5- هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت.
6- هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی دەكەن.

دۆخەکە رۆژ بە رۆژ خراپتر بووە

لەدوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017وە، دۆخێکی نائاسایی لە شنگال دروست بوو، شنگال بە دەستی پەکەکە و حەشدی شەعبییەوە وه‌كوو سه‌ربازگه‌یه‌كی لێ هات، چه‌ند گرووپێکی چه‌كداری میلیشیا له‌ ناوچه‌کە سه‌ریان هه‌ڵدا، کە بەهۆیانەوە به‌ هه‌زارن هاووڵاتی له‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، پێشتریش هەزارانی دیکە بەهۆی دەرکەوتنی داعشەوە ماڵ و ژیانی خۆیان جێ هێشتبوو، تا ئێستاش ئەو دۆخە رۆژ بە رۆژ خراپتر بووە و خەڵکی رەسەنی شنگال نه‌یانتوانیوە بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، کە بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوە جیهانییەکان 85٪ی ئاوارەکانی شنگال تاوەکوو ئێستا دەربەدەر و ئاوارەن و ژیان لە کامپەکانی هەرێمی کوردستان بەسەر دەبەن.

رێكکەوتنی شنگال لەناو رێكکەوتنی حکوومەتی سوودانیدا

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: ”رێكکەوتنی شنگال لەناو رێكکەوتنی حکوومەتی سوودانیدا هەیە و ئومێدی ئەوەیان هەیە، حکوومەتەکەی سوودانی بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنی بکات، چونکە جێبەجێکردنی رێكکەوتنی شنگال بەشێکە لە ڕێکكەوتن لەسەر پێکهێنانی حکوومەتەکەی سوودانی کە لە ماوەی رابردوودا لە پەرلەمانی عێراق متمانەی پێ دراوە.“

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi