ئازار 05, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شانده‌كێ حكومەتا هەرێما كوردستانێ ل دۆر ره‌وشا ئاواران دێ سه‌ره‌دانا به‌غدا كه‌ت

شانده‌كێ حكومەتا هەرێما كوردستانێ ل دۆر ره‌وشا ئاواران دێ سه‌ره‌دانا به‌غدا كه‌ت

باسنيوز:

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستی چەند ڕێكخراوێكی خێرخوازی، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانن، ئاوارەكان گلەیی و گازاندەیان هەیە. بۆ ئەم مەبەستە، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.

پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك بۆ (باسنیوز) گوتی: “بەهۆی بوونی گلەیی و گازاندەی ئاوارەكان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێك هاتووە لە بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك و هەولێر و سلێمانی، لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی بەغدا دەكەن، بۆ ئەوەی كەموكووڕیی ناو كەمپەكانی ئاوارەكان چارەسەر بكرێن، كە ئەمە ئەركی حكوومەتی عێراقە هاوكاری و پشتیوانیی ئاوارەكان بكات، یان دۆسیەی ئاوارەكان چارەسەر بكات، ئێستا گرێبەستی ڕێكخراوەكانیش كۆتاییان هاتووە و بارگرانییەكی زیاتر كەوتووەتە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق چی دیكە لە دۆسیەی ئاوارەكان بێدەنگ نەبێ و چارەسەریان بۆ بدۆزێتەوە، دوای ئەوەی حكوومەتی نوێی عێراق پێكهێنرا، ئێمە بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەكەین.”

ئاشكراشی كرد: “گرێبەستی ڕێكخراوەكانی پاككردنەوە و هەڵگرتنی خاشاك لەناو كەمپی ئاوارەكان كۆتایی هاتووە، هەندێ ڕێكخراوی دیكەیش كۆتاییان بە گرێبەستەكانیان هێنا، هەروەها حكوومەتی عێراق چەندین ساڵە كرێی ئەو زەوییانەی كەمپەكانیان لەسەر دروست كراوە، نادات بە جووتیارانی خاوەن زەوی.”

پیر ده‌یان جه‌عفه‌ر گوتیشی: “حكوومەتی عێراق هاوكاریی ئاواران ناكات، ئێمە گلەیی و گازاندەی ئاوارەكان دەبەینە بەغدا و گفتوگۆیان لەسەر دەكەین، بۆ ئەوەی بەغدا پشتیوانیی لە ئاوارەكان بكات، یاخود ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكانیان دەستەبەر بكات، بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان.”

بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای دهۆك، گوتیشی: ”ڕاپۆرتێك لەسەر دۆخی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە، لە كاتی سەردانمان بۆ بەغدا، ئەو ڕاپۆرتە لەگەڵ خۆمان دەبەین و ڕادەستی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران و وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دەكەین، بۆ ئەوەی دۆخی ئاوارەكان چارەسەر بكرێت.”

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە: ”ئاوارەكان ناگەڕێنەوە بۆ شنگال، چونكە ڕەوشی شنگال زۆر خراپ و ناسەقامگیرە، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆك نزیكەی نیو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر هەیە، هەندێكیان لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین، ئێستا هاتوچۆی ئاوارەكان بۆ شنگال نەماوە، ماوەیەك پێشتر هەندێ خێزان گەڕانەوە شنگال، بەڵام جارێكی دیكە ئاوارەبوونەوە و هاتنەوە ناو كەمپەكان لە دهۆك.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi