تشرینی دووه‌م 11, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شنگال.. گرۆپێن نه‌شەرعی دەست بۆ شێواندنا رەسەنایەتیا ئێزدیان دبەن

شنگال.. گرۆپێن نه‌شەرعی دەست بۆ شێواندنا رەسەنایەتیا ئێزدیان دبەن

باسنيوز:
بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف رایدەگەیەنێ، گرووپە ناشەرعییەكان لە شنگال، بەناوی هه‌سه‌ن مه‌مان مه‌زارگه‌یەكیان دژی بیروباوەڕی رەسەنی ئێزدییان دروست كردووە، ئەمەش جێی ناڕەزایی و مەترسییە لەسەر رەسەنایەتیی ئێزدییان.سعوود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە هەرێمی كوردستان، بۆ (باسنیوز) رایگەیاند: “لە شنگال و تلكێف و باشیك و ناوچەكانی ئێزدییان 316 مه‌زارگه‌ی ئایینی هەیە، نابێ بە بێ رەزامەندیی ئەنجوومەنی رۆحانی و میری ئێزدییان و بابه‌ شێخ مەزارگەی نوێ دروست بكرێن، یان نۆژەن بكرێنەوە، بابه‌ شێخ بڕیاری دروستكردنی مەزارگەی ئێزدییان دەدات، ئەو مەزارگەیەی گرووپە ناشەرعییەكان لە شنگال دروستیان كردووە، دژی بیروباروەڕی ئێزدییایەتییە‌.”

گوتیشی: “ئێزدی مەزارگەی نوێی نیین تا نوێیان بكاتەوە، بەتایبەت لە شنگال، ئەو مەزارگانەی لە شنگالدا هەبوون، لە 3ی8ی2014 لە كاتی جینۆسایدی شنگال لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستیی داعش تەقێنرانەوە و دوای نەمانی داعش، جارێكی دیكە ئێزدییەكان مەزارگەكانیان نۆژەن كردەوە، بەڵام دروستكردنی مەزارگەی نوێ كارێكی دروست نییە و مەترسییە بۆ سەر رەسەنایەتیی و بیرباوەڕی ئێزدییایەتی.”

سعوود مستۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف، گوتیشی: “لە سەرتاسەری دونیادا ئەگەر بڕیار و دەستووری میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانى و بابه‌ شێخ نەبێت، كەس بۆی نییە مەزارگە دروست بكات، ئەمانە بڕیار لە دروستكردنی مەزارگەی ئێزدییان دەدەن، ئەوەی تر هەمووی جێی مەترسییە بۆ سەر رەسەنایەتی و بیروباوەڕی ئێزدییایەتی، چونكە مەزارگە بەلای ئێزدییانەوە پەیوەستە بە عیبادەت و خەڵكی ئێزدی سەردانی مەزارگەكان دەكەن و بۆنەكانی خۆیان لەوێ بەجێ دەهێنن.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “هەر مەزارگەیەك بەبێ ئاگاداری و رەزامەندیی میری ئێزدییان و بابه‌ شێخ دروست بكرێت، دەبێتە هۆی شێواندنی وێنەی جوانی رەسەنی ئێزدی و ئێزدییایەتی.”

بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: “ئەو مەزارگانەی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014 تەقاندنییانەوە، هەموویان نۆژەن كراونەتەوە، تەنیا سێ مەزارگە لە شنگال ماون كە تا ئێستا نۆژەن نەكراونەتەوە، تیرۆریستانی داعش 52 مه‌زارگه‌ی ئێزدییەكانیان لە باشیك و به‌حزانێ، تەقاندەوە، ئێستا ئەو مەزارگانە نۆژەن كراونەتەوە، 11 مەزارگە لە بابیری و 11 مەزارگە لە شنگال نۆژەن كراونەتەوە، تەنیا سێ مەزارگە لە شنگال ماون، كە نۆژەن نەكراونەتەوە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi