حوزه‌یران 13, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

١٠٠ هەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوە کۆچیان کردووە

١٠٠ هەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوە کۆچیان کردووە

K24 – هەولێر

نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی، ئاشکرای کرد کە تا ئێستا نزیکەی 100 هەزار کوردی ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە و تەنها 150 هەزار کەس بۆ شنگال گەڕاونەتەوە.

بە پێی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی کە بەدەست کوردستان24 گەیشتووە و لەلایەن رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە باوەڕپێکراوە، لە دوای هێرشی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە 8ـی ئاداری 2014 بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، لە کۆی 550 هەزار ئێزدی، 360 هەزار کەسیان ئاوارەبوونە و دوای نەمانی دەسەڵاتی داعش لەو ناوچانە تەنها نزیکەی 150 هەزار کەس بۆ زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە.  

هەروەها لە رۆژی یەکەمی هێرشی تیرۆریستانی داعشەوە، هەزار و 293 ئێزدی شەهیدبوونە، دوو هەزار و 745 مندال بێسەرپەرشتبوونە، 82 گۆڕی بەکۆمەڵ جیا لە گۆڕە تاکەکان دۆزراونەتەوە و 68 مەزارگەی کوردانی ئێزدیان تەقێندراونەتەوە.

لەو ماوەیەدا شەش هەزار و 554 کوردی ئێزدی (3548 مێ و 2869 نێر) رفێندراون و تا ئێستا سێ هەزار و 554 رفێندراو (1207 ژن، 339 پیاو، هەزار و 51 منداڵی کچ و 957 منداڵی کوڕ) لە ژێر دەستی داعش رزگارکراون.

لە ئاماردەکەدا هاتووە کە تا ئێستا دوو هەزار و 717 رفێندراوی ئێزدی (هەزار و 273 مێ و هەزار و 444 نێر) لە ژێر دەستی داعش رزگارنەکراون و تەرمی 146 رفێندراویش دۆزراوەتەوە.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi