هەفت خيڤهتێن ئاوارێن شنگالێ ل کەمپا خانکێ هاتنه سۆتن
باسنيوز:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی خانكێ حەوت خیوەتی ئاوارەکانی نیشتەجێی ئەو کەمپە سووتان.
لەم بارەیەوە، بێوار عەبدولعهزيز، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی شاری دهۆک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، یەکشەممە 15/5/2022، ئاگر بەربووە خیوەتی ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی خانکێ، سەر بە قەزای سێمیل و لە ئەنجامدا حەوت خێوەتی ئاوارەکان بە هەموو کەلوپەلەکانیانەوە سووتان و زیانیان پێ گەیشت، بەڵام ڕووداوەکە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە”.
گوتیشی: ”ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە کراوە و ئەو ئاوارانەی خێوەتەکانیان سووتاوە قەرەبوو دەکرێنەوە”.
بێوار عەبدولعهزيز ئاشکرایشی کرد: لە 1/1/2022ـوە هەتا ئەمڕۆ 15/5/2022 لە سنووری پارێزگای دهۆک 18 خێوەتی ئاوارەکان سووتاون و تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوام لە خزمەت هاووڵاتییاندان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی