ته‌مموز 27, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەھینامەیەك ژ مه‌كته‌با سیاسى یا پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ كۆچا داويێ يا(شێخ شامۆ شێخ نەعمو)

بەھینامەیەك ژ مه‌كته‌با سیاسى یا پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ كۆچا داويێ يا (شێخ شامۆ شێخ نەعمو)
بەڕێز خانەوادەی کەسایه‌تی ناسراو و نیشتمانپەروەر (شێخ شامۆ شێخ نەعمو)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەر و دیار و ناسراوی کوردستان (شێخ شامۆ شێخ نەعمو) سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش_مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، سەرجەم خوشک و برایانی ئێزدیی دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(شێخ شامۆ)کەسایەتیەکی ناسراوی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی خوشک و برایانی ئێزدیی و گەلەکەمان بوو، لەو ئەرک و بەرپرسیاریەتیانەی پێی سپێردراون بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و لەخۆبردووانە ئەنجامی دەدا و رۆڵی بەرچاوی هەبوو، خوالێخۆشبوو راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ کاروباری ئێزدییان و ئەندامی خولی پشووتری پەرلەمانی کوردستان بوو، بۆیە لەدەستدانی زیانێکی گەورە بوو بۆ کوردستانیان.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵان و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسەوسەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن..

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ـی ١ـی ٢٠٢٢

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi