حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئێكه‌م تووشبویێ تایا خوینبه‌ربونێ ل كه‌ركووكێ هاته‌ توماركرن

ئێكه‌م تووشبویێ تایا خوینبه‌ربونێ ل كه‌ركووكێ هاته‌ توماركرن

رووداو – کەرکووک

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک تۆمارکرا، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، تووشبووەکە گۆشتفرۆشە و کەرەنتین کراوە.

لە هەندێک لە شەقامەکانی کەرکووک دەیان خاوەن سەر ئاژەڵ و گۆشتفرۆش بەبێ رەچاوکردنی لایەنی تەندروستی ئاژەڵ سەردەبڕن و گۆشتەکەی دەفرۆشنە ئەو کەسانەی روویان تێدەکەن.

هەندێک لەو ئاژەڵانەی سەربڕدراون چەندین کاژێر گۆشتەکەیان تۆز و خۆڵ شەقامەکە و گەرمیی تیشکی خۆری بەردەکەوێت و دواتر دەفرۆشرێن. لیژنەیەکی هاوبەشی فەرمانگەی تەندروستی و قایمقامیەت و پۆلیس لە ماوەی هەفتەی رابردوودا دەستیان بەسەر نزیکەی 100 سەر ئاژەڵدا گرتووە و خاوەنەکانیان دەستگیرکراون.

موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند، “ئێمە کە دەردەچین لە هەڵمەتەکان ئەو کەسانە دەستگیر دەکەین، بەپێی فەرمانی دادوەر زیندانی دەکرێن، ئەو ئاژەڵانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت دەبرێنە سەربڕخانەی کەرکووک.”

لایەنی تەندروستی هۆشداریی تووندی داوە لەوەی سەربڕینی هەڕەمەکی لەسەر شەقامەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون. دکتۆر قەیسەر جەواد، پزیشکی نەخۆشخانەی ڤێتێرنەریی کەرکووک دەڵێت، “سەربڕینی دەرەکی هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە، سوپاس بۆ خودا لە کەرکووک سەربڕخانەی مۆدێرنمان هەیە، ئەم سەربڕخانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو سەربڕینی دەرەوەی سنووردار کردووە، تای خوێنبەربوون کاریگەرە لەسەر مرۆڤ، گوێزەرەوەکەش گەنەیە کە لە ئاژەڵەوە دەیگوازێتەوە بۆ مرۆڤ.”

هاوکات لەگەڵ مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون کە هۆکاری سەرەکی گەنەی ئاژەڵە و گواستنەوەشی پەیوەستە بە خواردنی گۆشتی ناتەندروست و بەرهەمەکانی. سەربڕخانەی کەرکووک ستافی زیاتریان داناوە و پێنج پزیشک پشکنین بۆ ئەو ئاژەڵانە دەکەن کە سەردەبڕدرێن.

محەممەد مەزهەر، بەرپرسی سەربڕخانەی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکات، “ئێمە لە سەربڕخانەی کەرکووک رۆژانە نزیکەی 150ئاژەڵی گەورە و نزیکەی 350 مەڕ سەردەبڕین، پشکنینیان بۆ دەکرێت لەلایەن پێنج پزیشکی ڤێتێرنەرییەوە، چاودێریی دەکەین پێش سەربڕین و دوای سەربڕین، پشکنینیش بۆ گۆشتەکە دەکەین.”

تەندروستیی کەرکووک بۆ رێگری لە تۆمارکردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و دواتر بڵاوبوونەوەی، جیا لە لیژنە مەیدانییە هاوبەشەکان، لیژنەیەکی تەندروستیی پێکهێنا لە نەخۆشخانەکان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی خەڵک.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi