بێنڤهدانا جەژنێ ل هەرێما کوردستانێ هاته راگەهاندن
باسنيوز:
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێک بڵاویکردەوە، پشووی جەژنی ڕەمەزان، لە ڕۆژی یەکشەممە 1ی ئایار تاوەکوو 5ی ئایار دەبێ و رۆژی 8ی ئایار دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.
پێشتر د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فهرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕایگەیاندبوو: “حكوومەتی هەرێمی كورستان ڕۆژژمێری فەرمیی خۆی هەیە، ڕۆژژمێرەكە لەسەر ماڵپهڕی فەرمیی حكوومەت دانراوە، ئەو پشوانەی فەرمین و بە بڕیاری حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان بە پشوو هەژمار كراون، دیاری كراون، ئەوانەیشی تەنیا بۆنەن و پشوو نین، ئاماژەیان بۆ كراوە و ساڵانەش ڕۆژژمێرەكە نوێ دەكەینەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی