ئيرۆ ساليادا رۆژا رۆژنامهگهريا كوردی یه
وشه:
ئەمڕۆ 124 ساڵەی دامەزراندنی ڕۆژنامەگەریی كوردییە و لەو ڕۆژە دەیان چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ هەینی 22ی نیسان، ساڵی 1898 و لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر، یەكەمین ڕۆژنامەی كوردی بە ناوی ڕۆژنامەی (كوردستان) لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە دەركرا.
ئەو ڕۆژنامەیە لەژێر گوشاری نەیارانی كوردا هەر چەند ژمارەیەكی لە وڵاتێك دەرچووە. ڕۆژنامەی كوردستان بە زاراوەی كرمانجی سەروو بە تایبەت شێوەزاری ناوچەكانی جەزیرە و بۆتان دەرچووە، كە دوو هەفتە جارێك یان درەنگتر بڵاودەكرایەوە.
رۆژنامەی كوردستان تا ژمارە پێنجی میقداد مەدحەت بەدرخان سەرنووسەری بووە لە دوای ئەو ژمارەیەوە عەبدولڕەحمان بەدرخانی برای ئەركەكەی وەرگرتووە.
ڕۆژنامەی كوردستان 31 ژمارەی لێدەرچووە، كە ژمارە 1 تا 5ی لە شاری قاهیرە، ژمارە 6 تا 19 لە جنێف، 20 تا 23ی دیسانەوە لە قاهیرە دەرچووە. هەروەها ژمارە 24 لە لەندەن، ژمارەكانی 25 تا 29 لە ڤۆڵكستۆن، ژمارە 30 و 31 لە جنێف دەرچوون. دوا ژمارەی ڕۆژنامەكە لە 14ی نیسانی 1902 بڵاوكراوەتەوە. سەرجەم ژمارەكانی دووبارە چاپكراونەتەوە و پارێزراون، جگە لە ژمارە 19 كە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
ڕۆژنامەی كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینیوە لە داكۆكیكردن بووژاندنەوە و گەشەكردنی هەستی نەتەوایەتی و خەباتكردن بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی