352نۆژدارێن گشتی دێ ئێنه دامەزراندن
رووداو- هەولێر
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنی دەرچووانی پزیشكی گشتی خولی 2017-2018، کە ژمارەیان 352 پزیشكە و بەسەر شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەبن.
بەپێی بڕیارێكی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە واژۆی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، 352 پزیشك کە 137 پزیشك لە هەولێر، 158 پزیشك لە سلێمانی و 57 پزیشك لە دهۆک دادەمەزرێندرێن.
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی تەندروستی 352 پزیشكی گشتی خولی 2017-2018 دامەزرێندراون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی