وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى : ته‌مامكرنا نه‌خۆشخانا پێشمه‌رگه‌ى ل قۆناغا داويێ دایه
كوردستان تيڤى:
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23/12/2018 به ئاماده‌بوونی به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاروباری ته‌ندروستی وبه‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا و نوێنه‌ری هاوپه‌یمانان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی لیژنه‌ی ته‌ندروستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت بەڕێوه‌چوو.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌و كۆبونه‌وه‌یه تیشكخرایه‌سه‌ر چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پلانی ستراتیجی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی ته‌ندروستی كه له كۆبونه‌وه‌كانی رابردوو باسی لێوه‌كرابوو، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی دابینكردنی كه‌رسته و پێویستیه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه له قۆناغی كۆتایی دایه .
له‌كۆتادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی جارێكی دیكه ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌رووی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه و پرۆژه‌كان، بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین پێشنیاریان خسته‌روو.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی