حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: دەرفەتا وەبەرهێنانێ بۆ ئەلمانیا ل هەرێمێ دێ رەخسينین

نێچیرڤان بارزانی: دەرفەتا وەبەرهێنانێ بۆ ئەلمانیا ل هەرێمێ دێ رەخسينین
هەولێر-KDP.info-

سەرۆکوەزیرانی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا جەختیان لەپێوەندی نێوان هەرێم و ئەڵمانیا کردەوە.سەرۆکوەزیرانی کوردستان رایگەیاند کە دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ ئەڵمانیا لە هەرێم دەرەخسێنین.

ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمیی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کۆبوویەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا سەرۆکوەزیرانی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی راگەیاند کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دۆخی سیاسی کوردستان و عێراقیان تاوتووکردووە و سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیایشی بۆ هەولێر بە پاڵپشتی و پشتیوانی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی کوردستان وەسفکرد.
سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد کە ئەڵمانیا لە شەڕی دژی داعش هاوکاری هەرێمی کوردستان بووە و هاوکات لە چاکسازیی وەزارەتی پێشەرگەیشدا ئەوان پشتیوان بوونە، لەگەڵ ئەوەی پشتیوانیان لە کوردانی ئێزدی کردووە.

نێچیرڤان بارزانی گوتیشی کە لە زۆربواردا دەیانەوێ لەگەڵ ئەڵمانیا زیارت پەرە بە پێوەندییەکانیان بدەن و ئاماژەیشی دا کە دەیانەوێ دەرفەتی وەبەرهێنان بۆ ئەڵمانیا برەخسێنن.
لای خۆیشیەوە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وێڕای خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە نێچیرڤان بارزانی رۆڵی گرینگی هەبووە لە چارەکردنی کێشەکاندا.

هایکۆ ماس ئاماژەی بە پرسی ئاوارەکان کرد و رایگەیاند، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان پێویستی بە سەقامگیری هەیە، بۆ ئەو پرسەش ئەڵمانیا هاوکار و پشتیوان دەبێت.
هاوکات هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستانی بە گرینگزانی بە پرۆسەیەکی دیموکراسی وەسف کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi