حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ب سەرپەرشتیا ئەمریکا پەیەدە و هێزێن پێشمەرگێ رۆژ کۆمبوون 

ب سەرپەرشتیا ئەمریکا پەیەدە و هێزێن پێشمەرگێ رۆژ کۆمبوون 
ڕۆژاوای کوردستان -KDP.info-

سەرکردەیەکی ئەنەکەسە ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی پەیەدە و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ لەبارەی چوونەوەی پێشمەرگەی ڕۆژ کۆتایی هات.

موسلم محەمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “ئێستا ١٥٠ پێشمەرگە وەک دەستەی گفتوگۆ لەگەڵ هێزەکانی پەیەدە لەبارەی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕۆژاوای کوردستان کۆ بوونەوە و بۆ گەڕانەوەیان چاوەڕوانی وەڵامی پەیەدە دەبن.”

موسلم محەمەد گوتیشی: “لە کۆنەوە ئەنەکەسە داوای کردبوو پێشمەرگەی ڕۆژ بگەڕێتەوە ڕۆژاوای کوردستان بۆ ئەوەی ئەوانیش هاوشانی نەوەکانی ئەو پارچەیە پارێزگاری لە ناوچەکانیان بکەن، کەچی پەیەدە ڕیگەی نەداوە و نەیهێشتبوو.”

حەسەن خێری، لە ڕاگەیاندنی ئەنەکەسە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “ئێستا ١٥٠ پێشمەرگە لە ڕمێلانن بە مەبەستی ڕەزامەندیی ئیدارەی خۆسەریی پەیەدە بۆ ئەوەی ئەوانیش پاریزگاری لە ناوچەکانیان بکەن، بۆ ئەمەش چەندین ساڵە خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان چاوەڕییە.”

“پەیەدە هەمیشە قورخکاریی دەسەڵات و بڕیاری تاکلایەنی لەسەر چارەنووسی ڕۆژاوای کوردستان داوە و نەیهێشتووە هاوبەشیی سیاسی و بەڕێوەبردنی دەسەڵات هەبێت.” موسلم محەمەد وای گوت.

بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، ئەنەکەسە و تەڤدەم ڕێککەوتنەکانی دهۆک و هەولێریان واژۆ کرد بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژاوایی کوردستان، کەچی نەک تەڤدەم دواتر پەشیمان بووەوە و نەیهێشت ئەنەکەسە لەگەڵی هاوبەڕێوەبەر بێت، بگرە هەرچیی ئۆفیسیشیان هەبوو دایخست و سەرکردەکانیانی بۆ دەرەوەی وڵات دوور خستەوە و چەندانیشی لێ زیندانی کردن.”

پێشتریش سەرکردەکانی ئەنەکەسە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتییان ڕایگەاندبوو، ئەگەر پیشمەرگەی ڕۆژ لە ڕۆژاوایی کوردستان بووایە، ڕووداوەکانی عەفرین ڕوویان نەدەدا و هیچ وڵاتێک نەیدەتوانی دەست بخاتە نێو کاروباری ڕۆژاوای کوردستانەوە، کەچی پەیەدە لەجیاتی ئەوەی دەست بخاتە دەستی کوردەوە، دەچێت گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمی سووریا دەکات.”

پێشمەرگەی ڕۆژ دوای شۆڕشی سووریا لە ساڵی ٢٠١١دا دامەزراوە و لە کۆمەڵێک گەنج و سەرکردەی سەربازیی ڕۆژاوای کوردستان پێک هاتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi