کۆمسیۆن: سێ شهمبوويا داهاتى دەست ب هژمارتنا دەنگان دێ ئێته كرن
باسنيوز:
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بارەی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەست بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لەیس جابر، گوتەبێژی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، سێشەممەی داهاتوو بەسەرپەرشتی دادوەرەکان دەست دەکرێت بە ژماردنەوەی دەنگەکان بە دەست.
ڕوونیشی کردووەتەوە، ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست لە پارێزگاکانی کەرکووک، سلێمانی، هەولێر، دهۆک، نەینەوا و سەڵاحەدین دەست پێ دەکات، پارێزگاکانی دیکەش بەپێی خشتەیەک دەبێت کە کۆمسیۆن دیاری دەکات.
هەروەها جەختی لەوەش کردووتەوە، کە ئەو سندوقانەی پێشتر ڕەوانەی بەغد کراون، هەر لەوێ ژماردنەوەی دەنگەکانیان بۆ دەکرێت.
گوتەبێژەکەی کۆمیسۆن ئاشکراشی کردووە، کە تەواوی دەنگەکانی دەرەوە ژماردنەوەی دەستیان بۆ دەکرێت.
لەیس جابر، ڕاشی گەیاندووە، پرۆسەکە بە ئامادەبوونی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەری باڵیۆزخانەکان، حزب و چاودێرە نێودەوڵەتییەکان و ڕاگەیاندنەکان دەبێت، هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش ئەرکی پاراستنی پرۆسەکە لە ئەستۆ دەگرن.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەلبژاردنی ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق، بەشێک لە لایەنە سیاسییە عێراقی و کوردستانییەکان ئەنجامەکانیان رەت کردەوە و رایانگەیاند، کە ساختەکارییەکی زۆر لە ژماردنی دەنگەکان بەشێوازی ئەلیکترۆنی کراوە و داوایان کرد دەنگەکان بە دەست ھەژمار بکرێنەوە.
رۆژی 6/6/2018، پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە و یاسای ھەڵبژاردنی ھەموار کردەوە و بڕیاری دا دەنگەکانی عێراق بەدەست ھەژمار بکرێنەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی