حوزه‌یران 27, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کۆمیسیۆن داوى ده‌مى بۆ دابەشکرنا کارتێن دەنگدانێ ئاشکه‌را دکت

کۆمیسیۆن داوى ده‌مى بۆ دابەشکرنا کارتێن دەنگدانێ ئاشکه‌را دکت
رووداو – هەولێر

لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوا وادە بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی گشتی و تایبەت دادەنێت و هەر کەسێکیش لەو ماوەیە کارتەکەی وەرنەگرێتەوە بێبەش دەبێت لە دەنگدان.

عەلی قادر، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە هەموو لایەک کرد هاوئاهەنگ و هاوکار بن لەگەڵ کۆمیسیۆن، بۆ ئەوەی بتوانن دوایین کارت بگەیێننەوە دەست دەنگدەر و رایگەیاند: “رۆژی 5-5-2018 دابەشکردنی کارتی دەنگدان رادەوەستێت”.

سەبارەت بەو کارتانەی بۆ پارێزگای هەولێر گەڕاونەتەوە و ئەوانەی دابەشکراون و ئەوانەشی ماوەتەوە دابەشبکرێن، یان خاوەنەکانیان وەریان نەگرتووەتەوە، عەلی قادر گوتی: “بڕی کارتی هاتووی تۆماری بایۆمەتری بۆ هەولێر 647 هەزار و 398 کارت بووە، 425 هەزار و 180 کارت دابەشکراوە و 222 هەزار 179 کارتیش ماوە خاوەنەکانیان وەریان بگرنەوە”.

بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: “لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیارماندا ماوەی دەوامکردن بکەین بە دوو شەفت، شەفتی ئێواران لە کاژێر 6:00 بۆ 10:00ی شەو دەبێت، لە ئێستاوە داوا لە کارمەندانی کۆمیسیۆن و ناوەندەکانی دابەشکردنی کارتی دەنگدان دەکەم پابەندبن بە رێنماییەکانمان، هەوڵبدەن هەموو هاووڵاتییەک کە روویان تێدەکەن کارتەکانیان پێبدەنەوە بەبێ گوێدانە ماندووبوون”.

عەلی قادر داوا لەو کارمەندانەی کۆمیسیۆنیش دەکات کە تازە گرێبەستیان ئەنجامداوە و بۆ رۆژی دەنگدان راهێنانیان پێکراوە “بچن بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی و هاوکاری هاوڕێیانیان بکەن لە ئۆفیسەکانی دابەشکردنی کارتی دەنگدان بۆ ئەوەی زۆرترین کارت بگاتەوە دەست خاوەنەکانیان”.

سەبارەت بە گەڕانەوە و دابەشکردنی کارتی دەنگدانی تایبەت، عەلی قادر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ” 70 هەزار و 83 کارتی دەنگدانی تایبەت گەڕاوەتەوە، لەو ژمارەیە 51 هەزار دابەشکراوە و 19 هەزار کارت لە دەنگدانی تایبەت ماوە وەربگیرێتەوە، بۆیە داوا لە هێزەکانی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە دەکەین دەرفەت بە کارمەند و پێشمەرگە قارەمانەکان لە سەنگەرەکان بدەن بۆ ئەوەی کارتی دەنگدنیان وەربگرنەوە”.

عەلی قادر، بەرپرسی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات “ئەگەر ئەو کارتانەی ماون دابەشنەکرێن، دەگەڕێتەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی لە بەغدا، بەمەش خاوەنی کارتەکان بێبەش دەبن لە دەنگدان”.

رۆژی 12ی مانگی ئایاری داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi