مه‌سروور بارزانی: سرووشتێ شه‌رێ داعش دبته شه‌رێ هه‌والگری
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سرووشتی شه‌ڕی داعش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و ئه‌و شه‌ڕه له چه‌كدارییه‌وه ده‌گۆڕدرێت بۆ شه‌ڕی هه‌واڵگری.
له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: سروشتی شه‌ڕی داعش ده‌بێته شه‌ڕی هه‌واڵگری، كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش و تێكشكاندنی له رووی سه‌ربازییه‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه نه‌توانن چیدیكه چه‌كداری بیانی له خۆ بگرن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ش واده‌كات، ئه‌و چه‌كداره بیانیانه چیدیكه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش نه‌مێننه‌وه و خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، به‌ڵام نابێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و ئه‌و چه‌كداره بیانیانه دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان به كه‌م ببینین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی