ئێكهتى و گۆران: پشتهڤانيێ ل ئەنجامدانا ریفراندۆم و سەربەخۆیێ دكەین
K24 – ھەولێر
سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنن، پشتیوانی لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكەن و راگەیاندنی سەربەخۆیی مافی گەلی کوردستانە.
لە راگەیەندراوی سەركردایەتی ھابەشی یەكێتی و گۆڕان ھاتووە: “سەرکردایەتی ھاوبەش جەخت دەکاتەوە لەوەی، کە ریفراندۆم و سەربەخۆییو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، لەبەر رۆشنایی ماددەی (11)ی رێکەوتنامەی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆڕان پشتیوانی دەکەین، کە تێدا ھاتووە”.
ھەروەھا یەكێتی و گۆڕان رایانگەیاند: “ھەردوولا کۆکن لەسەرئەوەی، کە مافی چارەی خۆنوسین و راگەیاندنی سەربەخۆیی مافی گەلی کوردستانە، پێویستە ئامادەکاری ھەمەلایەنەی بۆ بکرێت بەئەنجامدانی ریفراندۆمیشەوە، ئەم بابەتە بابەتێکی نیشتمانیە و لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.ھەردوولا کۆکن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنوری ئیداریی ھەرێمی کوردستان”.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان
سەرلەبەیانی ئەمرۆ (22/4/2017) سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسلێمانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا تاوتۆێی چەند پرسێک کراو ڕاو بۆچوونی پێویستیان لەبارەوە ئاڵۆگۆڕکرا، کە گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: سەرکردایەتی ھاوبەش جەخت دەکاتەوە لەوەی، کە ریفراندۆم و سەربەخۆییو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستان مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە، لەبەر رۆشنایی ماددەی (11)ی رێکەوتنامەی سیاسی نێوان یەکێتی و گۆڕان پشتیوانی دەکەین، کە تێدا ھاتووە:
1/ ھەردوولا کۆکن لەسەرئەوەی، کە مافی چارەی خۆنوسین و راگەیاندنی سەربەخۆیی مافی گەلی کوردستانە، پێویستە ئامادەکاری ھەمەلایەنەی بۆ بکرێت بەئەنجامدانی ریفراندۆمیشەوە، ئەم بابەتە بابەتێکی نیشتمانیە و لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان لەپەرلەمانی کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە.
2/ ھەردوولا کۆکن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی سنوری ئیداریی ھەرێمی کوردستان)
دووەم: بابەتەکانی پەیوەست بەژیان خەڵکی کوردستان و باشترکردنی دۆخی گوزەران و چاککردنی باری دارایی و ئابوری، لە تەوەرە سەرەکی و گرنگەکانی کۆبونەوەکە بوو.
سێ یەم: رێکخستنەوەو باشترکردنی کارگێڕی خۆجێتی لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین، بەتێرو تەسەلی گفتوگۆیان لەسەر کرا، لەو پێناوەشدا کۆسپەکانی بەردەم جێبەجێکردنی رێکەوتنەکانی نێوان ھەردوولا دەستنیشانکران و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنیان بڕیاری لەسەردرا.
لەتەوەری کۆتایی کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا، ھەماھەنگی و ھاوکاری ھەردوولا بەھێزتر بکرێت و کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی ھاوبەش بەردەوام بن لەماوەیەکی نزیکدا کۆبونەوەی داھاتوو ئەنجام بدرێ.
سەرکردایەتی ھاوبەشی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان
22/4/2017
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی