ئامێديێ.. فرۆکەيێن تورکیا بارەگههێن پەکەکێ بوردۆمان کرن
باسنيوز:
کەمێک پێش ئێستا له نزیك گوندی (دیرەشی) له قەزای (ئامێدێ)ی سەر بە پارێزگای دهۆک فڕۆكەکانی توركیا بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)یان بوردومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (باسنیوز) لەو بوردومانەدا کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٧/٤/٢٢ ڕووی داوە، جیا لە بوردومانی بارەگاکان، هاوکات دوو ئۆتۆمبێلێ پەکەکەش سووتێندراو، بەڵام وردەکاری لەبارەی زیانی گیانی لەبەردەستدا نییە.
چەند ڕۆژێکە فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە توندی و چڕوپڕی لە دەڤەری ئامێدی بنکە و بارەگاکانی پەکەکە بوردومان دەکەن و هاوکات دوێنێ دەڤەری (ڕێکانی)ی سەر بە (شێلادزێ) بەهۆی ئەو بوردومانانەوە ژنێک بە سەختی بریندار بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی