کۆنترۆلکرنا تاخهكێ دى يێ مووسلێ هاته راگههاندن
رووداو-هەولێر
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی هاتین نەینەوا کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکێکی دیکەی موسڵ-ی راگەیاند.
رۆژی شەممە 22-4-2017، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاتین نەینەوا رایگەیاند “گەڕەکی سەحەی دوو لە بەری راستی موسڵ لەلایەن هێزەکانی دژەتیرۆر کۆنترۆڵکراوەتەوە و ئاڵای عێراقی لەسەر هەڵکراوە ، زیانێکی زۆری گیانی و ماددیش بەر دووژمن کەوتووە”.
حەیدەر عەبادی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، رۆژی دووشەممە 17-1-2016ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵی راگەیاند، دوای زیاتر لە سێ مانگ، رۆژی سێشەممە 24-1-2017 عەبادی، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی لای چەپی موسڵی راگەیاند. هەروەها رۆژی 19-2-2017، حەیدەر عەبادی، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەری راستی موسڵی راگەیاند. تاوەکو ئێستاش نزیکەی 60% بەری راست کۆنترۆڵکراونەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی