سەندیکا رۆژنامەڤانێن کوردستانێ: ل کوردستانێ تا رادەیەکێ باش ئازادیيا رۆژنامەڤانيێ هەیە
باسنيوز:
سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بە بۆنەی 119یەمین ساڵڕۆژی ڕۆژنامەنووسیی کوردییەوە بەیاننامەیاکیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ویڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەنووس و میدیاکارانی کوردستان، پێداگرییان لەسەر کاری پڕۆفیشناڵ وئازادیی میدیایی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لە بەیاننامەکەی سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا کە وێنەیەکیشی بۆ ئاژانسی (باس‌نیوز) نێردراوە، هاتووە “بێلایه‌نی له گه‌یاندن و روماڵكردنی هه‌واڵ و زانیاری یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مۆراڵی كاری رۆژنامه‌نووسی و میدیایی و ده‌بێت پابه‌ند بین پێوه‌ی تا متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌دۆڕێنین”.
دەقی بەیاننامەکە:
به‌یاننامه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی 119 هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی و 119هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه.
رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانی خۆشه‌ویست!
به بۆنه‌ی 22 ی نیسان جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردستانی له ساڵیادی 119هه‌مین چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین رۆژنامه به ناوی كوردستان و له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان و 19 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ندیكای داكۆكیكار له ماف و ئازادیه‌كانی كاری رۆژنامه‌نوسی له كوردستان پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین, هیوادارین ساڵ له دوای ساڵ ئه‌م یاده به‌رزتر بنرخێنرێت و ساڵ له دوای ساڵیش بار‌و گوزه‌رانی ژیان و كاركردنی رۆژنامه‌نوس و میدیاكاران و بواری كاركردنیان باشتر و شایسته تر بكرێت و ئازادی و ئاسانكاری زیاتریان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت تا باشتر و پرۆفیشنالانه‌تركاری خۆیان بكه‌ن و خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ن.
هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه و شارستانی و هیچ سیسته‌مێكی حوكمڕانی دیموكراسیانه بوونی نابێت به‌بێ زه‌مینه‌ی یاسایی و سیاسی له‌بار بۆ كاری رۆژنامه‌نوسی و میدیایی دوور له سانسۆر، هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مه‌ده‌نی و هه‌رسیسته‌مێكی دیموكراسیانه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخات كه مه‌ده‌نی و دیموكراسیه ده‌بێت پێش هه‌موو جومگه‌كانی دیكه فه‌راهه‌می ئازادی ته‌واوه‌تی كاری رۆژنامه‌نوسی و میدیایی بكات و به یاسایش ئه‌وه بچه‌سپێنێت و پارێزگاری لێ بكات.
له كوردستاندا وێڕای كه‌موكورڕی و گرفتی زۆر، به‌ڵام تا ڕاده‌یه‌كی باش ئازادی رۆژنامه‌وانی به یاسا‌و به شێوه‌ی كرداریش فه‌راهه‌م كراوه، ئه‌گه‌رچی هێشتا جێی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه وه‌ك سه‌ندیكا و رۆژنامه‌نووس و میدیاكارانیش نییه، به‌ڵام هه‌نگاوی باش نراوه و به‌رده‌وامیش هه‌نگاو ده‌نرێت تا به‌ره‌و باشتر ببرێت.
رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست!
هه‌موان له كاریگه‌ریی رۆڵی رۆژنامه و میدیاكان و رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران تێده‌گه‌ین و ده‌زانین چ رۆڵێكی گرنگ ده‌بینن له ده‌رخستنی راستییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه و دۆزینه‌وه‌و به‌رچاو خستنی كاره خراپه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان و پێشێلكاری و له یاسا ده‌رچوونه‌كان و گه‌نده‌ڵی و نادادی و زۆر بابه‌تی دیكه ئه‌مه‌ش بێگومان كارێكی هه‌روا ئاسان نییه و جگه له ماندووبوونی زۆر هه‌ندێك جار رۆژنامه‌نووسان ژیان و به‌رژوه‌ندیی خۆشیان له‌و پێناوه‌دا خستۆته به‌ر مه‌ترسییه‌وه، بۆیه ده‌بێت هه‌موان رێزی ئه‌م پیشه‌یه بگرن و پێش هه‌موانیش خودی رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران خۆیان رێز له گرنگی و هه‌ستیاری پیشه‌كه‌یان بگرن و ئه‌مانه‌تی كاره‌كه‌یان بپارێزن و به جۆرێك ئاراسته‌ی نه‌كه‌ن كه له‌جیاتی سوود، زیان به كۆمه‌لگا بگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌نووسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست!
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له دروست بوونییه‌وه تا ئێستا خه‌می سه‌ره‌كی خزمه‌تكردن و داكۆكیكردن بووه له رۆژنامه‌نووسان به‌بێ ره‌چاوكردنی ئایدیا و بیر‌و بۆچوونی سیاسی و حیزبی و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بی، به‌رده‌وامیش داكوكی له ماف و ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌ران و بواری كارکردنیانی كردوه و ده‌یكات، له‌پێناوی خزمه‌تكردن به ئێوه هه‌رچی پێ بكرێت دریغی ناكات، بۆیه ئێوه‌ش ده‌بێت ده‌ستی هاوكاری و پاڵپشتی بۆ درێژ بكه‌ن و به سه‌ندیكای خۆتانی بزانن و له ده‌وری كۆ ببنه‌وه تا به هه‌موومان بتوانین هه‌میشه فشار دروست بكه‌ین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له‌پێناوی زیاتر چه‌سپاندنی ماف و داواكاریه ره‌واكانمان.
ئه‌ركی هه‌موانه داكۆكی له ماف و ئازادییه گشتی و كه‌سییه‌كان بكه‌ین و به گژ گه‌نده‌ڵی و نادادی و كه‌موكۆڕی ناشیرینییه سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی و ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدارییه‌كاندا بچینه‌وه و له‌م به‌گژداچوونه‌ش هه‌میشه راستگۆیی و بێلایه‌نی خۆمان له‌بیر نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت له روماڵكردنیاندا.
بێلایه‌نی له گه‌یاندن و رووماڵكردنی هه‌واڵ و زانیاری یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی مۆراڵی كاری رۆژنامه‌نووسی و میدیایی و ده‌بێت پابه‌ند بین پێوه‌ی تا متمانه‌ی خه‌ڵك نه‌دۆڕێنین.
رۆژنامه‌نوسان و میدیاكارانی خۆشه‌ویست!
– سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان وه‌ك چون له رابردودا له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوه بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و زه‌وی نیشته‌جێبوون بۆ رۆژنامه‌نووسان و له رابردووش‌دا توانی له‌رێی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر بۆ رۆژنامه‌نووسان دابین بكات ئێستاش له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه كه له ڕێی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و سه‌روكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه زه‌وی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه دابین بكات كه سوودمه‌ند نه‌بوون تاهه‌ر چۆن بێت خزمه‌تێك به رۆژنامه‌نووسان بكات.
– سه‌نیكای رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام داكۆكی له‌و رۆژنامه‌نوسانه كردووه كه پێشێلكاریان به‌رانبه‌ر كراوه و له‌و پێناوه‌شدا جگه له تۆماركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێشێلكاریه‌كان به‌شێوه‌ی ڕاپورت هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك به دواداچوونیشی بۆ پێشێلكارییه‌كان كردووه تا پێشیلكاران به سزا بگه‌یه‌نێت.
– له چوارچێوه‌ی رێكخستنی كاری رۆژنامه‌نووسی و یاسا به‌ركاره‌كاندا له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا ، ئه‌نجومه‌نی شورای كوردستان ، راسپارده‌و گونجاندنی یاسای بۆ چۆنییه‌تی تۆماركردنی ناونیشانه‌كانی ماڵه‌په‌رو رۆژنامه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كوردستان هاوشێوه‌ی رۆژنامه‌كانی كاغه‌ز. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ندیكا وێرای پیرۆزبایی له‌رێكخستنی ئه‌م بواره نوێه‌ی میدیا ، داوا له‌هه‌موو خاوه‌ن ئیمتیاز‌و سه‌رنووسه‌رانی رۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه رۆژنامه‌نووسیه‌كان ده‌كات، رێكاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ تۆماركردنی ده‌زگا ئه‌لكترۆنییه‌كان له‌تۆماری گشتی سه‌ندیكادا.
– سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به‌نیازه به‌هاوكاری ( ئای، ئێف، جه‌ی) له شاری هه‌ولێر كونگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ببه‌ستێت ده‌رباره‌ی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی بۆ رۆژنامه‌نووسان و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژرادنی هه‌ولێر بۆ سازكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه، جێگای گرنگی پێدانی رۆژنامه‌نووسانی جیهانییه به روژنامه‌نووسانی كوردستان.
– سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان وه‌ك هه‌میشه داوا له داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه رێز له گیان و كاری رۆژنامه‌نووسان بگرن و بواری رووماڵكردنیان باشتر و شایسته‌تر بۆ بڕه‌خسێنن و دوور بن له ئازار دان و لێدان و په‌لاماردانیان.
– سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان داوا له رۆژنامه‌نوسان ده‌كات پابه‌ند بن به بنه‌ما نیشتیمانیه‌كان و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له روماڵ و نووسین و بلاو كراوه‌كانیاندا، چونكه بارودۆخی كوردستان هه‌ستیاره‌و بارودۆخی ده‌رونی خه‌لك به‌هۆی شه‌ری داعش و قه‌یرانی دارایی و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی هاوكێشه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌و كێشه و گرفته سیاسی و حزبییه‌كانی ناوخۆ وه ناجێگیره و پێویسته به هه‌ستیاری و به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا، سڵاو و رێز بۆ گیانی پاكی هه‌ر دوو شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس و میدیاكار (مسته‌فا سه‌عید).. و ( شیفا گه‌ردی) كه له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش شه‌هید بوون، ده‌نێرین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادتر له 25 رۆژنامه‌نووسی دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها له‌م یاده‌دا سڵاو و رێز بۆ گیانی هاوكارمان (جه‌مال حوسێن) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌نێرین كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی سپار، ناوبراو سه‌ربازێكی ونی خزمه‌تكردنی رۆژنامه‌نووسان بوو له لیژنه‌ی داكۆكی و له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووساندا.
به‌رز و شكۆدار بێت 119هه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی و
19هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان.
22ی نیسانی 2017
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی