ئاژانسهكا رووسی راپرسییەکێ دهربارەی ریفراندۆمێ بۆ سەربەخۆیا کوردستانێ دکت
باسنيوز:
ئاژانسێکی فەرمیی ڕووسیا، ڕاپرسییەک لەبارەی هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدات.
ئاژانسی (RT)ی ڕووسی لە ڕاپرسییەکیدا کە سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆم کردوویەتی، پرسیاری ئەوەی کردووە: ”ڕاگەیاندنی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەمساڵدا، بە مانای ئەوە دێت کە هەولێر دەیەوێت جیابوونەوە لە عێراق خێراتر بکات؟“.
بەپێی ئەنجامەکانی ڕاپرسییەکە، تاوەکوو ئێستا ئەو بەشداربووانەی دەنگیان داوە، 83% بە بەڵێ دەنگیان داوە.
هاوپێچ لەگەڵ ڕاپرسییەکەدا، ئاژانسەکە هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بە چوونی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆکانیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و باسی لەوە کردووە کە شاندەکە دوای گەڕانەوەیان بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنەکەیان لەگەڵ عەبادی ئاشکرا نەکردووە.
پێشتر هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند کە لەمساڵدا ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
هاوکات مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێریس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەی ڕاگەیاند کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت.
لەلایەکی دیکەوە لە ڕۆژی 2\4\2017، هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و دواتر زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەست پێ کرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی