شارەزایێن سەربازێن ئەمریكا: مانا ھێزێن ئەمریكی ل كوردستانێ گرنگە
K24 – واشنتن
لەدوای ئەوەی فەرماندەی هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی رایگەیاند لە دوای شەڕی داعش رەنگە بەشێک لە هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە، جارێکی دیکە ئەو پرسە گەرم بووەوە و شارەزایەکی سەربازیی ئەمریکی پێیوایە مانەوەی هێزی ئەمریکی لە کوردستان، نەک تەنیا گرنگ دەبێت، بەڵکو خاڵێکی پۆزەتیڤیشی دەبێت، ئەوەش ئەوەیە کە سەقامگیریی ناوچەکە دەپارێزێت.
لە لێدوانێك تایبەت بۆ كوردستان24، مایکڵ پریچێنت شارەزای سەربازیی: “مانەوەی ھێزی ئەمریکی لە ھەرێمی کوردستان، گرنگە، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەوکات ئەمریکا دەتوانێ ئۆپەراسیۆنی تایبەت لەو ناوچانە ئەنجام بدات و ھەروەھا رێگە بۆ ئەمریکاش خۆشدەکات کە ھەماھەنگی فراوانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و عێراق بۆ نەھێشتنی شانە نووستووەکانی داعش ھەبێت، لەگەڵ ئەوەش بۆ راگرتنی سەقامگیریی ناوچەکەش گرنگە”.
ھەر لەسەر ئەم پرسە، دەیڤد گارندنستێن لێکۆڵەر و شارەزای سەربازیی بە كوردستان24 گوت: “لەدوای نەھێشتنی داعش، فۆکسی جیھان لەسەر ئەوە دەبێت کە ئایا عێراق و سووریا بە یەکپارچەیی دەمێنێتەوە، لەو قۆناخە چاوەڕێ دەکەم پرسی سەربەخۆیی کوردستان، ببێتە پرسێکی گەرم و ئەو پرسە زیاتر دەچێتە گۆڕەپانی نێودەوڵەتییەوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی