نیشانێن تووشبوونێ ب تايا خوێنبەربوونێ چنه؟
وشه:
ئێستە پەتای تای خوێنبەربوون لە چەند ناوچەیەكی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بڵاو بووەتەوە، نەخۆشییەكی مەترسیدارە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، ئەگەرچی تا ئێستە تەشەنەكرنی بەو ئاستە بڵاوییە نییە و چارەسەریشی هەیە، بەڵام حاڵەتی تووشبوون و مردن بەهۆیەوەی هەیە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بۆ چۆنیەتی گواستنەوە و نیشانەكانی تووشبوونی لە مرۆڤ دەكات.
د. هەیسەم عوبێدی، بەڕێوەبەری پاڵپشتیی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی، تای خوێنبەربوون لە رێگەی بەركەوتنی مرۆڤ لەگەڵ رەشەوڵاخەوە دەگوازرێتەوە، یان بەركەوتنی خوێن یان هەڵمژینی شلەی پەرشبووی هەناسەی یان گەستنی گەنە و قڕنە كە لە پێستی ئەو ئاژەڵانەدا هەن.
زیاتر گوتی، لە گرنگترین هۆكارەكانی نەخۆشییەكە، سەربڕینی هەڕەمەكی رەشەوڵاخە، بۆیە پێویستە خەڵك پشت بە گۆشتی ئاژەڵی كوژراوە لە سەربڕیخانەكان و بە سەرپەرشتی تیمە تەندروستییەكان ببەستن، هەروەها پێویستە كارمەندی سەربڕینخانەكان و دوكانەكانی گۆشتفرۆشی پابەندی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی بن، وەك پۆشینی بەدلەی تایبەت و رەنگ كراوە بۆ ئاشكرابوونی بوونی گەنمە لەسەریان، جیا لەوەیش كابانانی ماڵ بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ گۆشتی نەكوڵاودا بكات بە بەكارهێنانی دەستكێش و چەقۆی تایبەت بۆ بڕینی.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عێراق گوتی، زۆر حاڵەت هەیە نیشانەی بەسەر دەرناكەوێت، بۆیە ئەوانە دەبنە سەرچاوەی باش بۆ گواستنەوە، لە حاڵەتی دەركەوتنی چەند نیشانەیەكی هاوشێوەی ئینفلەوەنزا، وەك سەرئێشە و سكئێشە و تای توند و رشانەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ، بۆیە لە كاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانە پێویستە بەپەلە سەردانی پزیشك بكرێت، ئەگینا قۆناغە مەترسیدارەكە دەردەكەوێت، ئەویش خوێنبەربوونی توند لە لوولە وردەكانی خوێن و پووك و چاو و گوێیەكان، رێژەی مردنیش بەو پەتایە دەگاتە 60%.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی