بۆچی خانم بتر پێتڤى ب خەوێ نه
باسنيوز:
بەگوێرەی زانیارییەكانی پزیشكان و پسپۆڕانی (گۆڤاری تەندروستیی سێو)، خانمان زۆر زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە خەوە.
خەوی كەم، كەمترین كاریگەریی لەسەر پیاوان دروست دەكات، بەپێچەوانەوە كەمخەوی زیاترین كاریگەریی نەرێنی لەسەر خانمان دروست دەكات و ئەو خانمانەی كێشەی كەمیی خەویان هەیە، ئەگەری زۆرە تووشی خەمۆكی ببن، بەو جیاوازییە پیاوان لەژێر كاریگەریی كەمخەویدا تووشی نەخۆشیی خەمۆكی نابن.
هەروەها كەمخەوی خانمان تووڕە و بێتاقەت دەكات، بەپێچەوانەوە ئەم حاڵەتانە لە پیاواندا كەمترە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی