ریال مەدرید هزر ل ڤهگەريانا رۆناڵدۆى دکت
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات، لەسەرەتای وەرزی داهاتوودا.
رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، سەرەڕای ئەنجامەکانی تیپەکەی خراپن، بەڵام 23 گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا تۆمارکردووە، کە 17 گۆڵی لە پرێمەرلیگ بووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی سەرنجەکان هێشتا لەسەر رۆناڵدۆ زیاتربن.
بەهۆی ئەنجامەکانی لەم وەرزەدا، ئەگەری هەیە وەرزی داهاتوو مانچێستەر یونایتد نەگاتە چامپیۆنزلیگ، لەم ئەگەرەشدا رۆناڵدۆ نزیکدەبێت لە رۆیشتن لە یانەکە، بەتایبەت کە میدیای بەریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو، ئێریک تێن هاگ، پێویستیی بە رۆناڵدۆ نییە.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی رایگەیاندووە، یانەی ریال مەدرید گرنگی بە گەڕاندنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ وەرزی داهاتوو بەردەوامدەبێت و ئەگەری نوێکردنەوەشی بۆ ساڵی سێیەم دەبێت.
وەرزی داهاتوو ئێریک تێن هاگ دەبێتە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، ئەو راهێنەرە دەیەوێت گۆڕانکاری لە تیپەکەدا بکات و ئەگەری هەیە رۆناڵدۆ لە دەرەوەی پلانەکانی ئەو راهێنەرە بێت.
ریال مەدرید دەیەوێت رۆناڵدۆ لە مانچێستەر بباتە دەرەوە، بەتایبەت کە زەحمەتە یانەکەی بگاتە چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەمە ئەو کاتە روودەدات کە یانەکە شکستیهێنا لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، کە ئامانجی سەرەکی یانەکە گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی