مۆز ههڤالێ دلى يه
رووداو – لایڤ ساینس
مۆز یەكێكە لە میوە زۆر بەسوودەكان، بەوپێیەی رەگەزی خۆراكیی گرنگی تێدایە، ئەگەر بەشێوەیەكی رێكوپێك بخورێت و زێدەڕۆیی لە خواردنیدا نەكرێت، بۆ زۆربەی تەمەنەكان سوودی هەیە.
لەنێو یەك مۆزی مامناوەندا (126 گرام) ئەم رەگەزە خۆراكییانە هەن: سێ گرام ریشاڵ،450 میلیگرام پۆتاسیۆم، یەك گرام پڕۆتین،110 كالۆری،19 گرام شەكر، %15 ڤیتامین C،30 گرام كاربۆهێدرات.
سوودەكانی خواردنی رۆژانەی مۆزێك لەسەر ئەندامەكان و بەشەكانی جەستە:
– دڵ:
مۆز میوەیەكی دۆستی دڵە، چونكە بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندە كە یەكێكە لەو توخمانەی بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ ئێجگار گرنگە، بەگوێرەی داتاكانی دەزگای دەرمان و خۆراكی ئەمریكی، مۆز بەهۆی كەمیی سۆدیۆم تێیدا ئەگەری بەرزەپەستانی خوێن كەمدەكاتەوە، بەمەش مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمتر دەكاتەوە.
– مێشك:
ماددەی (تریپتۆفان) لەنێو مۆزدا یارمەتی دروستبوونی سیرۆتۆنین دەدات كە بە هۆڕمۆنی دڵخۆشی ناسراوە، بۆیە تووشبوون بە خەمۆكی كەمدەكاتەوە، هەروەها پزیشكان دەڵێن بەهۆی بوونی ڤیتامین B6 و مەگنیسیۆم لەنێویدا یارمەتی خەوتن دەدات، چونكە مەگنیسیۆم ماسولكەكان خاودەكاتەوە.
– كۆئەندامی هەرس:
مۆز دەتوانێت رۆژانە 10%ی پێویستییەكانی جەستە بە ریشاڵە خۆراكییەكان پڕبكاتەوە، بەمەش كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات، هەروەها بەهۆی بوونی ڤیتامین B6 تێیدا، توێژینەوەكان دەریانخستووە ئەگەری تووشبوون بە شەكرەی جۆری دووەم كەمدەكاتەوە و بۆ دابەزاندنی كێش بەسوودە، چونكە هەستی تێربوون دەبەخشێت.
– چاوەكان:
بوونی بڕێكی زۆری ڤیتامین A لەنێو مۆزدا، یارمەتی بەهێزبوونی بینایی دەدات، بەتایبەت لە شەواندا و مەترسیی چەندین نەخۆشیی چاوەكانیش كەمدەكاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی