حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێنج رێ بۆ کێمکرنا نەخۆشيا قۆلۆنێ

پێنج رێ بۆ کێمکرنا نەخۆشيا قۆلۆنێ

K24 – هه‌ولێر:

نەخۆشی کۆڵۆن یاخود بە ناوە پزیشکییەکەی IBS یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشییە درێژخایەنەکان و هیچ چارەسەرێکی بنەڕەتیشی نییە، بەڵام چەند رێگایەک هەن دەتوانن کاریگەرییەکانی کەم بکەنەوە.

IBS دەبێتە هۆی ئازاری ناوسک، تێکچوونی جووڵەی ریخۆڵە، سکچوون، قەبزی ، هەستکردن بە رشانەوە و چەندین نیشانەی دیکە.

رێک هەی، پسپۆڕی بواری خواردن لە شاری لەندەن پێنج رێگا دەستنیشان دەکات کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە و کۆڵۆن.

چاو و گژوگیا

یەکێک لە ئاسانترین رێگانی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن، خواردنەوەی چای گیایی و خواردنی گژوگیا جیاوازەکانە.

گژوگیاکانی وەکو ئەلۆڤێرا، گوڵە بەیبوون و نەعناع و ئەو گژوگیایانەی بە Antispasmodic ناسراون، پشوو بە ماسوولکەکان دەدەن و گرژییەکانی کەم دەکەنەوە.

خواردنەوەی 30 ملم شەربەتی ئەلۆڤێرا لە رۆژێکدا دووجار و بۆ ماوەی دوو هەفتە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری ناوسک و ئاسوودەکردنی ماسوولکەکان و زۆرێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە ناهێڵن.

هەروەها، خواردنەوەی چای گیایی پێش خەوتن یارمەتی هەرسکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی غازاتی ناوسک دەدات و گوڵە بەیبونیش ئازاری ناوسک، هەستی رشانەوە، جووڵەی نارێکی ریخۆڵە و غازات کەمدەکاتەوە.

دوور کەوتنەوە لە هەندێک جۆری خۆراک

هەندێک جۆری خواردن کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن زۆر زیاد دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی بە کاربۆهایدرایت دەوڵەمەندن.

رێک هەی لەوبارەیەوە دەڵێت: ” پیاز، کەلەرم، برۆکلی، پاقلەمەنییەکان و خواردنی وشکراوە بە ئاسانی هەرس نابن بۆیە بەناو کۆڵۆندا تێپەڕدەبن و بەکتریاکان کارییان تێدەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی گازێکی زۆر کە ئازار و غازاتی لێدەبێتەوە”.

فشاری دەروونی

فشاری دەروونی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە.

ئەوەی بە مێشکدا دێت و دەڕوات راستەوخۆ کار دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس، بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی فشار و زۆر بیرکردنەوە سوودی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن.

خواردنی پرۆبایۆتیک

پرۆبایۆتیک ئەو بەکتریا زیندووانەن کە چەندەها سوودیان هەیە.

ئەو بەکتریا سوود بەخشانە لە ماستدا هەن و دەشکرێت وەکو دەرمانی پزیشکی وەربگیرێن، خواردنیان بەشێوەیەکی تەندروست دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە و جیا لەوەش هاوسەنگی بەکتریاکانی ریخۆڵە رێکدەخەن.

ئەنزیمی هەرسکەر

ئەنزیمە هەرسکەرەکان لەلایەن لەشەوە بەرهەم دەهێنرێن و یارمەتی شیکردنەوە و هەرسکردنی خۆراک دەدەن.

هەندێکجار بەهۆی خواردنی ناتەندروست، ئەو جۆرە ئەنزیمانە ناتوانن کارەکانیان بە تەواوی بکەن، بۆیە دەبێت لە رێگای دیکە ئەو ئەنزیمە هەرسکەرانە بەدەست بخرێن.

میوەکانی وەک سێو،کیوی، سندی، ئەڤۆگادۆ و مانگۆ سەرچاوەی سروشتی ئەنزیمە هەرسکەرەکانن، بەڵام دەشکرێت لە رێگای دەرمانی پزیشکی وەربگیرێن.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi