ئاگاداربە، ل ڤالانتایندا ههڤژينيێ نەکەی
خەندان لایف-
لێکۆڵەرەوەکان گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە هاوسەرگیری کردن لە ڕۆژی خۆشەویستی واتە 14ی شوبات، کارێکی باش نییە و ئەگەری جیابوونەوەی هەیە.
بەپێی چەندین توێژینەوە لە زانکۆی “ملبورن”، ئەو کەسانەی هاوسەرگیری دەکەن لەم ڕۆژەدا، زیاتر خوازیاری جیابوونەوە دەکەن بە ڕێژەی 37%، کەمترین ڕێژەش 45% ساڵیادی هاوسەرگیریان دەکەنەوە لەم رۆژەدا بە بەراورد بە ئەو کەسانەی هاوسەرگیریان کردووە لە رۆژانی دیکەدا .
بەگوێرەی ئەم ئەنجامەش لە کۆی 1.1ملیۆن ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هۆڵەندا، لە 6%ی لە رۆژی خۆشەویستیدا بووە، بەڵام پاش سێ ساڵ جیابوونەتەوە، هەربۆیە ئەو کەسانەی لە 14ی شوبات هاوسەرگیری دەکەن، ئەگەری شکستیان زیاترە.
هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە زۆر بەپەلە بۆ ئەم ڕۆژە هەوڵدەدەن، هیچ ئامادەکاریەکی پێشوەخت ناکەن بۆ ئەم هاوسەرگیریە بە خێرای بڕیاردەدەن، هەربۆیە سەرکەوتوو نابن، چونکە خۆشیەکانیان دەخەنە پێش سەرکەوتنیان لە ژیانی هاوسەرگیری.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی