بۆچی پشتى جودابوونێ ژ خۆشتڤيێ خۆ هەست ب خەمباريێ دكەى؟
وێستگە ستایل-
سروشتی مرۆڤ بەو شێوەیەیە ئەو كاتەی لە كەسێكی ئازیزی دوور دەكەوێتەوە هەست بە خەم و بێزاری دەكات و ڕەنگە بۆ ماوەیەكی كاتی وا بیر بكاتەوە ناتوانێت كەسێكی دیكە بكات بە خۆشەویستی و تەنانەت ناتوانێت هاوسەرگیریش بكات، زانست ئەم دۆخەی مرۆڤەكانی بەم شێوەیە لێكداوەتەوە.
شارەزایەكی بواری دەرونی دكتۆرە كلۆد گریب دەڵێت ” ئەو كاتەی دوو كەس یەكتریان خۆش دەوێت و لە پڕێكدا پەیوەندی نێوانیان كۆتای پێ دەهێنن ئەوە جیابوونەوەكەیان دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی خەمۆكی و ئارەزوو كردنی مانەوە بە تەنهایی و ڕێك نەكەوتن لەگەڵ دەوروبەر و هەندێكجار مرۆڤ وای لێدێت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بە تەواوەتی ئەوە ڕەت بكاتەوە لەگەڵ هیچ كەسێك پەیوەندی دابنێت یان هاوسەرگیری بكات و ئەم بابەتەش دەكەوێتە سەر خودی خۆی لەگەڵ ئەوەی هەموو برینێك لەدوای خۆی شوێنەوار بەجێ دەهێڵێت”
ئەم پسپۆڕە دەرونیە دەڵێت”تەمەنی مرۆڤیش ئەوەندە درێژ نیە بە خەم خواردن لە بەرامبەرەكەی بیباتە سەر لەبەر ئەوە پێویستە دوای جیابوونەوە لەو كەسەی خۆش دەوێت یان مردنی كەسێك كە مرۆڤ لە ژیانیدا خۆشی ویستبێت و هەموو كەوتنێك هەستانەوەی پێویستە بۆ ئەوەی ژیان بەردەوام بێت”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی