مه‌ترسیێن ڤه‌خوارنا كهولیان بۆ ته‌ندروستی يا مرۆڤى
وشه:
شەراب یان بادە یان مەی، خواردنەوەیەکی کھوولییە، کە لە تەخمیر یان ترشاند یان بۆگه‌ن كردنی میوەکان بەدەست دێت، ئه‌ویش به چه‌ند ڕێگایه‌كی تایبه‌ت.
ئه‌م جۆره خواردنه‌وه‌یه، مرۆڤ مەست دەکات، شەراب یان مه‌ی لە تەواوی میوەکان بە دەست دێت بەڵام ھەر کات ناوی شەراب بە تەنیایی و بە بێ ناوی میوە بێت، مەبەست شەرابی ترێیە، دوو ڕه‌نگی هه‌یه سپی و سوور، سپیه‌كه‌ی به ترێی سپی دروست ده‌كرێت و سووره‌كه‌ی به ترێی سوور دروست ده‌كرێت.
ئه‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه تا ئێسته قه‌له‌قن له‌وه‌ی ئایه ده‌بێت زیانی هه‌بێت بۆ ته‌ندروستییان، یاخود ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌وه بكه‌ن بخۆنه‌وه ده‌یانه‌وێت بزانن زیانەکانی خواردنەوە كحولییەكان لەسەر تەندروستی مرۆڤ چییه؟ئێمەیش له خواره‌وه به‌پێی توێژینه‌وه زانستی و پزیشكییه‌كان بۆتانی شیی ده‌كه‌ینه‌وه به وردی.
هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن، كه تا ئێسته لەسەر ئاستی جیهان ئەومشتومڕە بەردەوامە، كە ئایا خواردنەوە كحولییەكان زیانیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە یان نا؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی به‌ڵێ زیانی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه.
یه‌كه‌م/ كاریگەری خواردنەوە كحولییەكان لە سەر مێشك چین؟
زانایان توێژینەوەیەكیان ئەنجام داوە تایبەت بە خواردنەوە کحولییه‌كان به شێوه‌یه‌كی ناڕێك و زۆر، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، لەم كاتانەدا مێشک لاواز دەبێت و هەست و حەزی خواردن زۆرتر دەبێت.
توێژینەوە به‌ریتانییەكەئاشكرای كردووه، كە زۆربەی خەڵک دوای بە کارهێنانی شه‌راب حەزی خواردنیان زۆر دەبێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوەی3 ڕۆژ کحوڵ لە مێشك دەمێنێتەوە بە شێوەیەك كە فەرمانەكان بە تەواوی ناگاتە مێشك.
ئه‌وهی‌شیان ئاشكرا كردووه، كه کحول خۆی ڕێژەیەکی زۆری کالۆری هەیە، خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی شه‌راب قەڵەو دەبن، هه‌ر ئه‌و قه‌ڵه‌ویەیش ده‌بێته هۆ‌ی گیان لەدەستدان بە ڕێژەیەكی زۆر، كە %90 ی گیان لەدەستدانەكان له ته‌واوی جیهان دەگەڕێتەوە بۆ سەرنەکەوتنی جگەر و ئه‌نجامنه‌دانی كاره‌كانی به‌ڕێكی به‌تایبه‌ت لەو كەسانەی كە قەڵەون دوو بەرانبەر بۆی ژەهراوی تره.
دووه‌م/ كاریگه‌ری خوادرنه‌وه‌ی شه‌راب له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌رس چییه؟
توێژینه‌وه‌یكی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رسی سویسڕی تایبەت بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس مەترسییەكی نوێی خواردنەوە كحولییەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ ئاشكرا كردووه، كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه خۆی له خۆیدا ترسێكی زۆر له لای مه‌ی خۆران دروست كردووه.
له توێژینه‌وه‌كه به وردی زیانەكانی خواردنەوەی شه‌راب ئاشكرا كردووە لەسەر كۆئەندامی هەرس و بڵاوی كردووەته‌وه: “زۆر خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆ‌ی وێرانكردنی خانەكانی گەدەو تێكدانی سیته‌می هه‌رس”.
لەگەڵ ئەوەیشدا شەرابی سوور بەهۆی بەرزی پلەی ترشێتیەكەی و خەستی ئاستی كحول لەناویدا دەبێتە هۆ‌ی لەناوبردنی بەكتریا سوود بەخشەكانی ناو گەدە.
ئەو جۆرە مەشروبانەیش، كە ئاستی كحول لەناویدا % 40 بێت ئەوە لە ماوەی یەك خولەكدا بەكتریا سوود بەخشەكانی ناو دەم لەناو دەبات.
ئەم توێژەرەوەیە وردتر سه‌رنجی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانەی ئاستی كحول لەناویاندا بەرزە، زیان بە دیواری گەدە دەگەیەنێت و ئەگەری زۆرە هەندێكیان برینی بچووك لەناو گەدەدا درووست بكەن.
ئەگەر ڕێژەی كحول لە ناو خواردنەوەكە % 10 بێت ئەوا گەدە پێویستی بە 24 كاتژمێر هەیە بۆ ئەوەی باش ببێتەوە، پزیشكه‌كان ده‌ڵێن بەردەوام خواردنەوەی مەی دەبێتە هۆ‌ی سكچوون و دڵتێكهەڵاتن و زۆر بوونی ئاستی بەكتریا زیان بەخشەكان و كەمبوونەوەی ڕێژەی بەكتریا سوود بەخشەكان لەناو گەدەدا.
سێیه‌م/ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه ته‌نیا پێكێكیش شەراب بخۆیتەوە چی ڕووده‌دات؟
دوای چه‌ند ساڵێكی زۆر توێژه‌رێكی پزیشكی هیندی به‌ناوی دكتۆر فۆتۆنس به چەند توێژینەوەیەك ئەوەی ئاشكرا كرد، كە خواردنەوەی شەراب دەبێتە هۆینزیكبوونه‌وه له هه‌رچی زووتره به نەخۆشییەكانی دڵ و ملولەی خوێن، ئەو كەسانەیش كە زیادە ڕەویییان كردووە لە خواردنەوەی مەی یان شەراب، ئەوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و ملولەی خوێن زۆر زووتربووە.
ئەم پزیشكە ئەوەیشی ئاشكرا كردووە، كە ڕۆژانە خواردنەوەی پێكێك شەراب ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك بەڕێژەی % 4 زیاد دەكات و خواردنەوەی 3 بۆ 4 پێك لە شەراب لە ڕۆژێكدا ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی % 40 بۆ % 50 بەرز دەكاتەوە.
خواردنەوەی خواردنەوە ڕووحییەكان، كه‌هه‌ندێك له ڕۆشنبیران و عاشقانی ئه‌و خواردنه‌وه‌ی له ساڵانی 1983 وایان ناوده‌برد، بەشێوەیەكی زۆر دەبێتە هۆ‌ی توشبوون بە 60 جۆری نەخۆشی و لەناو ئەو نەخۆشییانەیش نەخۆشی شێرپەنجە یەكێكە لەوانە، كه زووتر له نه‌خۆشییه‌كانی تر تووشت ده‌بێت.
جگە لەوەیش خواردنەوەی مەی بڕێكی زۆر كالۆری بەجەستە دەبەخشێت و دەبێتە هۆ‌ی قەڵەوی و كێشی زیادە و كاردانەوەی خراپیشی دەبێت لەسەر توانای مێشك.
ئەو كەسانەی زۆر مەی دەخۆنەوە تەمەنیان كوورتر دەبێت لە چاو ئەو كەسانەی كە مەی ناخۆنەوە.
سه‌رچاوه‌كان: msn – mawdoo3 – wikipedia
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی