ڤه‌كۆلينه‌ك:خوارنا چرمى مفا بۆ ساخله‌ميا زارۆ‌كان هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردان له‌لووت و ده‌رهێنانی چڵم، هه‌ڵسووكه‌وتێكی بێزاركه‌ره و خواردنی چڵمیش، شتێكی “پیس” و نه‌گونجاوه.
بۆیه دایكان به به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه له منداڵه‌كانییان ده‌كه‌ن، په‌نجه‌یان نه‌خه‌نه لووتیان و له‌به‌رده‌م خه‌ڵكدا ئه‌و كاره دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، كه رۆژنامه‌ی “ئیندیپێندێنت”ی به‌ریتانی ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات، خواردنی چڵم سوودی بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ هه‌یه و توێژه‌رانیش داوا ده‌كه‌ن، مندڵان له‌سه‌ر خواردنی چڵمی لووتیان هانبدرێن.
توێژینه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، چڵمی لووت، رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی سوودبه‌خشی تێدایه بۆ ته‌ندرووستی منداڵ، به‌تایبه‌تیش گهشهكردنییانه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، نه‌هێشتنی برینی گه‌ده و له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كه‌مبوونه‌وه‌ی دژه‌ته‌ن.
به گوێره‌ی وێبسایتی كیدسپۆت، چڵمی لووتی منداڵ، پرۆتێنێكی تایبه‌تی تێدایه، به‌ناوی “میوسین” و ئه‌و به‌كتریایانه له‌ناوده‌بات، كه ده‌بنه هۆی كلۆربوونی ددانی منداڵن.
فرێدریچ بیشینگهری نه‌مساوی، پزیشكی تایبه‌تی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی “چڵمی خۆیان ده‌خۆن” خاوه‌ن ته‌ندرووستییه‌كی باشترن دڵیشیان خۆشتره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، باشتر له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆیان ده‌گونجێن.
ئه‌و پزیشكه ده‌شڵێت: “لووتی مرۆڤ وه‌ك فلته‌رێك كارده‌كات و رێژه‌یه‌كی زۆری به‌كتریای لێ كۆده‌بێته‌وه، كاتێك ئه‌و تێكه‌ڵه به‌كتریایه ده‌گاته ناو ریخۆڵه‌كانی مرۆڤ، وه‌ك ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له نه‌خۆشییه‌كان كارده‌كات”.
پزیشكه نهمساوییهكه دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، پێویسته منداڵان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته هانبدرێن و رێگرییان لێنه‌كرێت.
ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشووتر ئه‌نجامدراون، ئه‌نجامه‌كانییان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه، هه‌ندێكیش له پزیشكانیش پێیانوایه، ده‌رهێنان چڵم به په‌نجه له لووت، ره‌نگه ببێته هۆی خوێنبه‌ربوون، چونكه 5 خوێنبه‌ری سه‌ره‌كی له لووتدا هه‌ن.
سه‌رچاوه: هاف پۆست – ئیندیپێندێنت
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی