دێ چ كه‌ى زوو بنڤى ؟
وشه
ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كه به‌نیازیت كه زوو بخه‌ویت و بیكه‌یته به‌رنامه و هێشتا ده‌ستت پێ نه‌كردووه، ئه‌وه پاڵنه‌رێكی زیاتر بۆ ئه‌و كاره‌ت هه‌یه، شاره‌زایانی بواری خه‌وتن له سه‌نته‌ری له‌نده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێوانی نوستن له دوبه‌ی پێیان وایه كه ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی كه بڕێكی گونجاو ده‌خه‌ون مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانیان له به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ك پێویست راده‌په‌ڕێنن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌متر ده‌خه‌ون.
ره‌نگه به‌هۆی كێشه و پابه‌ندییه‌كان له‌و سه‌ته‌یه‌دا خه‌وتن بووه‌ته قوربانی، جا به‌هۆی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌مخه‌وتن به‌سه‌ر تاكه‌كانه‌وه، سه‌نته‌ره‌كه رووناكی ده‌خاته سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی شێوانی نوستن و گرنگی نوستن و كاریگه‌ری بۆسه‌ر پێوه‌ندییه‌كان له نێوان هاوسه‌ران روون ده‌كاته‌وه.
یه‌كێك له كلیله‌كانی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتوو بریتیه له یهكجوڵانهوهی سه‌عاتی بایۆلۆجی هه‌ردوو هاوسه‌ر كه ئه‌وه‌ش به كه‌مێك ماندووبوون و پلاندانان دێته دی، ره‌نگه جموجۆڵ و ئه‌ركی شه‌وانه و رۆژانه‌ی هه‌ردوو هاوسه‌ر تا راده‌یه‌كی جیاواز بێت، به‌ڵام پێویسته له كۆتایی رۆژه‌كه‌دا به‌یه‌ك بگات، واته ته‌واو به‌ر له نوستن، كه هه‌روه‌ها ده‌بێته مایه‌ی دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌ردانی هۆڕمۆنی شپڕزه‌یی كه ژیانێكی هاوسه‌ری به‌خته‌وه‌ری به‌دواوه‌یه.
به‌گشتی مرۆڤ پێویستی رۆژانه‌ی بۆ خه‌وتن له نێوان 7-9 سه‌عاته بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌دروستی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له قۆناغی هاوسه‌رگیریدا پێویسته هه‌ردوو هاوسه‌ر بڕی پێویست له خه‌و وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی خۆش ببه‌نه سه‌ر.
سه‌رچاوه: ئه‌لسۆمه‌رییه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی