حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌حما خه‌ليل:”ئه‌ڤا روودده‌ت سيناريۆيه‌ بۆ پاشخستنا رێككه‌فتنا شنگالێ”

مه‌حما خه‌ليل:”ئه‌ڤا روودده‌ت سيناريۆيه‌ بۆ پاشخستنا رێككه‌فتنا شنگالێ”

باسنيوز:

پەرلەمانتارێكی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ، سوپای عێراق بۆ جێبەجێكردنی یاسا هاتووەتە ناو شنگال، بۆیە داوا لە خەڵكەكەمان دەكەین، نەبنە پشتیوانی گرووپە ناشەرعی و دەرەكییەكان و شەڕی سوپای عێراق نەكەن.

مه‌حما خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری ئێزدى لە پەرلەمانی عێراق بۆ (باسنیوز) گوتی: “ئێستا سوپای عێراق لەناو شنگالە، بۆ ئەوەی یاسا جێبەجێ بكا و گرووپە ناشەرعی و دەرەكییەكان دوور بخاتەوە، هەوڵیش دەدات سستەمێكی ئەمنیی وا پەیڕەو بكات، كە خەڵك بتوانێ بە ئازادی لە شنگالدا بژی، بۆیە داوامان لە خەڵ ئەوەیە، هاوكاری سوپا بن و هیچ دژەكردە و رەفتاری نابەجێ بەرامبەر بە سوپای عێراقدا نەكەن“.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی: ”گرووپەكانی دەرەكی و ناشەرعی بە زەبری هێز و توندوتیژی خۆیان بەسەر شنگال و خەڵكەكەیدا سەپاندووە و گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی، كە بەردەوامیی بە جینۆسایدكردنی خەڵكی شنگال بدەن“.

لای خۆشیەوە، گوهدار عه‌لى جوقى، شاره‌زای سه‌ربازى لە دهۆك، بۆ (باسنیوز) گوتی: “ئەگەر سوپای عێراق بیەوێ پرۆسەیەكی سەربازی لە شنگالدا جێبەجێ بكات، ئەوا هەموو توانایەكی هەیە و دەتوانێ لە ماوەی دوو رۆژدا دۆخی شنگال بگۆڕێ و گرووپە ناشەرعی و دەرەكییەكان دەر بكات“.

ئەو شارەزا سەربازییە گومانی خۆی لە هەوڵەكانی سوپا و حەشد لە شنگال ناشارێتەوە و دەڵێ: ”گرووپە ناشەرعییەكان بە پشتیوانیی كێ هاتوونەتە شنگال و كاریان لە شنگال چییە؟ بۆچی سوپا هەوڵ دەدات گرووپە دەرەكییەكان لە شنگال نەهێڵێ، بەڵام لەبەرامبەر بە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بێدەنگە؟ گومانی تێدا نییە كە بەغدا و حەشدی شەعبی كار لەسەر تەوەری ئایین و مەزهەب دەكەن“.

گوهدار عه‌لى، دەشڵێ: “ئەگەر میلیشیای حەشدی شەعبی بیەوێ گرووپە ناشەرعی و دەرەكییەكان لەناو شنگالدا نەمێنن، بۆچی بۆ دەركردنیان هاوكاریی سوپا ناكات؟ ئەگەر سوپاش بیەوێ شنگال لە هێزە دەرەكییەكان پاك بكاتەوە، ئایا هیچ ئاستەنگێكی لەبەردەمدا هەیە؟ ئایا هیچ فەرمانێكی پێیە، كە كۆتایی بەو هێز و میلیشیا ناشەرعییانە بهێنێ“.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: ”ئەوەی لە شنگال روودەدات سیناریۆیە، چونكە ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال دروست دەكرێن، مەبەستیش لێی دواخستنی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكە و ئاساییكردنەوەی دۆخەكە و نەگەڕانەوەی ئاوارەكانە بۆ شنگال، بۆیە پێویستە كۆتایی بەو سیناریۆیانە بهێنرێ و میلیشیاكان لە شنگال دەربكرێن و رێككەوتننامەی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ جێبەجێ بكرێ و ئاوارەكانیش بگەڕێنەوە بۆ‌ شنگال”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi