چیرۆكا وێ كچا 11ساليا داعش چارجارا فرۆشتی
خه‌ندان-خۆشناو حسێن
كچێكی رزگاربووی ته‌مه‌ن 11ساڵ كه له شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه سێ ساڵ پێش ئێستا فرێنداربوو،ده‌ڵێت چوار جار فرۆشراوه‌و تائێستاش چاوه‌روانی دۆزینه‌وه‌ی دایكی ده‌كات.
سلیڤان، خه‌ڵكی گوندی كۆچۆ-یه كه 15كیلۆمه‌تر له‌باشوری چیای شه‌نگال دووره، رۆژی هاتنی داعش بۆگونده‌كه‌ی وه‌كو هه‌موو رۆژه‌كانی تر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی هاورێی له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیان یاری ده‌كرد، له‌ناكاو هاورێكانی هه‌ڵدێن به‌ره‌و ماڵه‌كانیان دایكی سلیڤان-یش ده‌ستی كچه‌كه‌ی ده‌گرێت و به‌ره‌و چیای شه‌نگال هه‌ڵدێن.
پێش ده‌رچوونی خه‌ڵكی، داعش گونده‌كه گه‌مارۆ ده‌ده‌ن، سلیڤان ته‌نها كۆمه‌ڵێك چه‌كداری جل ره‌شی ده‌بینی چه‌كداره‌كان ریگری له‌وان ده‌كه‌ن بچنه ده‌ره‌وه‌و ده‌یان گێرنه‌وه بۆ گونده‌كه.
سلیڤان ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له‌قوتابخانه‌ی گوند كۆكرانه‌وه‌و له‌وێ چه‌كداره‌كان له‌دایكی و خوشكه‌كانی دوورده‌خه‌نه‌وه.
داعش هه‌موو دانیشتوانی گونده‌كه بۆموسڵ ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وكات سلیڤان ته‌مه‌نی ته‌نها هه‌شت ساڵ بوو كه به‌دیلی كه‌وته ده‌ستی داعش.
ئه‌و كچه باسیله‌وه‌كردووه، دوای ئه‌وه براوه‌ته موسڵ فرۆشراوه به‌چه‌كدارێك به‌ناوی ئه‌بو جه‌زراوی، دوو مانگ لای جه‌زراوی ده‌مێنێته‌وه كه به‌وته‌ی سلیڤان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی داوه.
جه‌زراوی سلیڤان به‌چه‌كدارێكی دیكه ده‌فرۆشێت به‌ناوی ئه‌بوسه‌عد، ئه‌بوسه‌عدیش به چه‌كدارێكی دیكه‌ی به‌ناوی ئه‌بو زوبێر ده‌فرۆشێت، دوای چه‌ند مانگێكی دیكه بۆ چوارم جار سلیڤان به كه‌سێك به‌ناوی ئه‌بوعامر ده‌فرشێت كه ماوه‌ی سالێك خزمه‌تكار ده‌بێت لای ئه‌و.
دواتر سلیڤان بۆ شارۆچكه‌ی مه‌یادین له دێره‌زووری سوریا ده‌گوازرێته‌وه داعش پێی ده‌ڵێن، دایكی له ره‌ققه‌یه و له‌وێی ده‌یبینێت.
سلیڤان بێهێوا بووبوو له دۆزینه‌وه‌ی دایكی به‌ڵام دوای رزگاركردنی له‌لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه، ئێستا هیوای ئه‌وه‌ی بۆ دروست بووه دایك ببینێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی