“پەکەکە ئاستەنگا دئێختە بەردەم رزگارکرنا کوردێن ئێزدی”

(حوسێن قایدی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”نووسینگەی ئێمە بە ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک توانیویانە تا ئێستا دوو ھەزار و ٩٥٠ کەس لە دەستی داعش ڕزگار بکەن، کە بەشێکیان لە سووریا ڕزگار کراون، بەڵام بەداخەوە، کە ئەو کەسانە لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگار دەکەین و نوێنەرانمان دەیانھێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، پەکەکە بۆ ماوەی نیزیکەی ٢٠ ڕۆژ لای خۆیان دەیانھێڵنەوە و ڕێ بە ھاتنەوەیان نادەن، بۆ ئەوەی وێنەیان بگرن و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاویان بکەنەوە و بە چاڵاکیی خۆیان ھەژماری بکەن، لەکاتێکدا ئێمە ڕزگارمان کردوون.”
(حوسێن قایدی)گوتی: ”ئەوکەسانە زیاتر لە ٢ ساڵە لە دەستی داعشدان و دۆخی دەرونییان باش نییە و پێویستیان بەوە ھەیە، کە بەزوویی بە کەسوکاریان شاد بکرێنەوە، کەچی پەکەکە ڕێگرییان لێ دەکات و لەڕووی دەرونییەوە زیاتر تێک دەچن، بۆیە ھیوادارین پەکەکە واز لەو کارە بێنێت، چونکە ناکرێت ئەوان بەزۆر ئەمە بکەنە چاڵاکیی خۆیان.”
ئێستا نیزیکەی ٣ ھەزار و ٤٠٠ ھاووڵاتیی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون و داعش بەشێکیانی بردووە بۆ سووریا و نووسینگەی ڕزگارکردنی ھاووڵاتییانی کوردی ئێزدیش لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ ڕزگارکردنی ئەو ھاووڵاتییانە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی