ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەستێرەیەکی ئێران بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە وازی لە هەڵبژاردەکە هێنا

ئەستێرەیەکی ئێران بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینییەوە وازی لە هەڵبژاردەکە هێنا

رووداو دیجیتاڵ:
 
ئەستێرەیەکی دیاری تۆپی دەستی ئێران وەکو پشتیوانی لە ناڕەزایەتیی خەڵکی ئێران و گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی وازی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی هێنا.
سەجاد ئەستەکی لە دیارترین ئەستیرەکانی هەڵبژاردەی ئێرانە لە یاریی تۆپی دەستدا و لە پەیامێکدا هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر رەوشی ئێستای ئێران و گیاندەلەستانی گومانویی کچە کوردێکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بنکەی پۆلی راگەیاند.
سەجاد جیاواز لە هەموو کەسەکانی دیکە هەڵوێستێکی جیاوازی پێشاندا و بڕیارییدا وەکو ناڕەزایەتی بۆ هەتا هەتایە واز لە یارییکردن بۆ هەڵبژاردەی ئێران بهێنێت.
ناوی سەجاد ئەستەکی ساڵی رابردوو بۆ بە وێردی سەر زمان کە لە چرکەی کۆتایی دا بە لیدانێکی بەهێز توانی هەڵبژاردەی ئێران بگەیەنێتە جامی جیهانی تۆپی دەست.
سەجاد ئەستەکی، تەمەنی 32 ساڵە و لە دیارترین ئەستێرەی تۆپی دەستە لەسەر ئاستی ئێران و کیشوەری ئاسیا، لە ساڵی 2006ـەوە لە ریزەکانی هەڵبژاردەی ئێراندا یارییدەکات، لەسەر ئاستی یانەکان بۆ چەندین یانەی جیاواز یارییکردووە لەوانەش شتوتگارتی ئەڵمانی، دینامۆ بوخارستی رۆمانی، رێنی فەرەنسی و چەندین یانەی دیکە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی کردووە.
دەرکەوتنی ئەستەکی لە 2009 زیاتر بەجیهاندا بڵاوبووەوە کاتێک لە جامی جیهانی تۆپی دەستی لاواندا توانیی 65 گۆڵ تۆماربکات و ساڵی 2011 ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 84 گۆڵی تۆمارکرد.
س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi