حوزه‌یران 27, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ملیاردێره‌كێ مسری هەموو  پلێتێن فڕۆکەیەکێ بۆ خۆشتڤيا خۆ دكرت

ملیاردێره‌كێ مسری هەموو  پلێتێن فڕۆکەیەکێ بۆ خۆشتڤيا خۆ دكرت
رووداو دیجیتاڵ
سەرمایەدارێکی میسری دەیەوێت بە فڕۆکەیەکی تایبەت لەگەڵ خۆشەویستەکەی بچێتە کەناراوەکانی بالی لە ئیندەنووسیا، بەڵام کاتێک دەبینێت فڕۆکەی تایبەت نەماوە، بڕیاردەدات هەموو بلیتەکانی فڕۆکەیەکی گەورە بکڕێت.

شەیما سوباشی، کەسایەتییەکی بەنێوبانگی بە بنەچە تورکە، لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی وێنەی کچەکەی لەناو فڕۆکە بڵاوکردەوە و دەنووسێت، خۆشەویستەکەی کە سەرمایەدارێکی میسرییە دوای ئەوەی فڕۆکەی تایبەتی دەستناکەوێت، هەموو بلیتەکانی فڕۆکەیەکی گەشتیاری کڕیوە تاوەکو شەیما و کچەکەی بتوانن لە گەشتەکەیاندا ئاسوودە بن.

شەیما وێنەی کچەکەی لە ناو فڕۆکەیەکی چۆڵ بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیووە، “فڕۆکەی تایبەتی دەستنەکەوت، تەواوی بلیتەکانی فڕۆکەیەکی گەورەی بۆمان کڕی”.

ئەو وێنەیەی شەیما هەر زوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و کاردانەوەی زۆری لە تورکیا بەدوای خۆیدا هێنا.

شەیما پێشتر هاوسەرگیری کردووە و ساڵی 2018 لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە، کچێکی تەمەن هەشت ساڵانی هەیە و وەک دەگوترێت بەنیازن لەو گەشتەیاندا لەگەڵ خۆشەویستە میسرییەکەی هاوسەرگیری بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi