ئه‌گه‌ر ب فرۆكێ گه‌شتێ دكه‌ی پێویسته ڤان زانیاریان بزانى
وێستگە ستایل-
كۆمپانیای KLM India كۆمه‌ڵێك زانیاری بۆ گه‌شتیاره‌كان ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌و كورسیانه‌ی كه زۆر سه‌لامه‌تن له‌ناو فڕۆكه‌دا له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك.
ئه‌م كۆمپانیایه له‌ڕێی تویتێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ” له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر ڕووداوێك كه‌به‌سه‌ر فڕۆكه‌دا بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ڕاستی فڕۆكه‌دا داده‌نیشن مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان زۆر ده‌بێت و له‌كاتی ڕوودانی ڕوداوێك زۆرینه‌ی ڕێژه‌ی مردن له ناوه‌ڕاستی فڕۆكه‌دا ده‌بێت به‌ڵام كورسیه‌كانی پێشه‌وه و دواوه‌ی فڕۆكه سه‌لامه‌ت ترین شوێنی فڕۆكه‌یه “
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م تویته ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی توڕه كرد ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ستا به سڕینه‌وه‌ی تویته‌كه‌ی له تویته‌ر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی