ھه‌ڤپەیمان دێ دبەردەوام بن ل پشتگیريكرنا ھەرێما كوردستانێ
K24 – ھەولێر
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامی پشتیوانی خۆی بۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و ھێزی پێشمەرگە دووپات دەكاتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەیەكدا لە نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و جه‌نه‌راڵ وۆڵتر پایێت، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا، پایێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكای به‌رز نرخاند و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له چیای قه‌ره‌چووخ، بۆ پته‌ویی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردوولا گه‌ڕانده‌وه، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیشی له ناوچه‌كه‌دا بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی پشتگیری و هاوكارییه‌كانیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه له ئێستا و داهاتوودا، دووپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانان به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی مه‌ترسیی تیرۆر له ناوچه‌كه دەربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزی پێشمه‌رگه هه‌موو پێكهاته‌كان بێ جیاوازی ده‌پارێزێت و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌یشى به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر له‌م پێناوه‌دا قوربانی زۆریداوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی